وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سەبارەت بە دەنگۆی تەواوكردنی راكێشانی بۆرییەكی گاز لە كێڵگەی كۆرمۆر، بە پێویستی زانی روونكردنەوەیە بدات بۆ ئەوەی بابەتەكە بە هەڵە لە ڕاگەیاندنەكانەوە باس نەكرێت.
وه‌زاره‌ته‌كه له ڕوونكردنهوهكهدا ده‌ڵێت “تا ئێستا بڕی گازی پێویست بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا لە هەرێمی كوردستان دابین نەكراوە و بەپێی گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیای داناگاز بە هیچ شێوەیەك كۆمپانیاكە بۆی نییە بەبێ رەزامەندیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گاز لە کێڵگەکانی هەرێمەوە بۆ هیچ شوێنێکی دیکە بگوازرێتەوە”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت “ئەو بۆرییەی لە راگەیاندنەكاندا باس کراوە، لە ساڵانی هەشتاكانەوە هەبووە و كۆمپانیای داناگاز پێشتر بۆ بابەتی گواستنەوەی كوندینسیت بەكاری هێناوە”.
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه “لە كۆبوونەوەی رۆژی 2/10/2023 بە فەرمی بە كۆمپانیای داناگازمان راگەیاندووە: نابێت بەبێ رەزامەندیی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان گازی کێڵگەکانی هەرێم بۆ هێچ شوێنێک چ لەناوخۆ یان دەرەوە بگوازێتەوە