وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌له‌ستین ئه‌مڕۆ دووشه‌م دوایین ئاماری قوربانییانی كه‌رتی غه‌ززه‌ی به‌هۆی بۆردومانه‌كانی سوپای ئیسڕائیل بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند كه ژماره‌ی كوژراوان 10 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌له‌ستین ڕایگه‌یاند: به‌هۆی بۆردومانه‌كانی سوپای ئیسڕائیل له 7ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه تا ئێستا 10 هه‌زار و 22 كه‌س كوژراون، له‌و ژماره‌یه‌ش 4 هه‌زار و 104یان منداڵن.
ڕاشیگه‌یاند: به‌هۆی بۆردومانه‌كانی سوپای ئسڕائیل له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمیری ڕابردوو 292 هاووڵاتی فه‌ڵه‌ستینی كوژراون.
سه‌باره‌ت به ژماره‌ی بریندارانیش، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ژماره‌كه نزیكه‌ی 24 هه‌زار برینداره كه دوو له‌سه‌ر سێیان منداڵ و ئافره‌ت و به‌ته‌مه‌نه‌كانن.