هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

ئاگادارییه‌ك له‌باره‌ی گرێبه‌ستی ئه‌لیكترۆنیی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل

هاتوچۆی هه‌ولێر له‌ ئاگادارییه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: سەرجەم هاووڵاتییان و شوفێران و کڕیار و فرۆشیاری ئۆتۆمبێلەکان بە هەموو جۆرەکانییەوە ئاگادار دەکەینەوە کەوا لە کاتی ئەنجامدانی گرێبەستی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلدا بە هیچ شێوەیەک پشت بە گرێبەستی ئەلیکترۆنی سەر شەقامەکان نەبەستن.

ڕاشیگه‌یاند: پێویسته‌ له‌ كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلدا بۆ گرێبه‌ستی ئه‌لیكترۆنی تەنیا لە پێشانگه‌کانی ئۆتۆمبێل و کۆمپانیاکان گرێبەستەکان واژۆ بکەن.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: بە پێچەوانەوە هه‌موو گرێبەستێکی سەر شەقام بە ساختە و بێ بنەما ئەژمار دەکرێت و لە کاتی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلدا لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ کاری پێ ناکرێت