هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

رووسیا مووشەكێكی تاقیكردەوە كە توانای هەڵگرتنی سەرە ئەتۆمی هەیە

ڕوسیا ئەمڕۆ یەكشەممە ڕایگەیاند كە بە سەركەوتوویی مووشەكێكی بالیستیكی نێوان كیشوەرەكانی تاقیكردۆتەوە كە توانای هەڵگرتنی سەری ئەتۆمی هەیە و لە ژێردەریایی ئەتۆمی نەوەی چوارەمەوە هەڵدەدرێت.
وەزارەتی بەرگری لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، ژێردەریایی ئەتۆمی ستراتیژی نوێی ‘ئیمپراتۆر ئەلێكساندەر سێیەم’ بە سەركەوتوویی مووشەكێكی بالیستیكی بەناوی” بۆلاڤا” لە دەریای سپییەوە هەڵداوە.
بەیاننامەكە پشتڕاستی كردەوە كە مووشەكەكە “لە كاتی خۆیدا” ئامانجەكەی لە مەیدانێكی تاقیكردنەوە لە نیمچە دورگەی كاتچاتكا لە ڕۆژهەڵاتی دووری ڕوسیا پێكاوە.
بەپێی ئاماری سوپای ڕووسیا، ژێردەریایی ئیمپراتۆر ئەلێكساندەر سێیەم 16 مووشەكی پۆلیڤای هەڵگرتووە.