چه‌مكی هاووڵاتیی له هزر و بیری سیاسیی خۆرئاوادا گرنگییه‌كی زۆری پێ ده‌درێت، به‌تایبه‌ت له سیسته‌می لیبرالیزم و دیموكراسییه‌تدا یه‌كێكه له به‌ها و بنه‌ماكان. چه‌مكی هاووڵاتی به مانای په‌یوه‌ندیی نێوان ده‌وڵه‌ت و تاك دێت كه تاك ده‌توانێت له هه‌موو ئه‌و پرس و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندییان به نه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌ته‌وه هه‌یه به‌شداری بكات و ته‌نانه‌ت به‌رگریشیان لێ بكات. هاووڵاتی ڕاسته‌قینه (true citizen) ئه‌و كه‌سه‌یه كه له توانایدایه له پێناو وڵاته‌كه‌یدا بجه‌نگێت و ئەو ئاماده‌ییه‌ی تیا بێت كه گیانی خۆیشی له پێناوییدا ببه‌خشێت. له ڕاستیدا چه‌مكی هاووڵاتی له بیر و دنیای ئه‌كادیمیدا له لایه‌ن مارشاڵه‌وه بایه‌خی پێ درا به‌تایبه‌ت، له وتارێكی به‌ناوی هاووڵاتی و چینی كۆمه‌ڵایه‌تی كه تیایدا هاووڵاتیی به‌و پێگه‌یه پێناسه ده‌كات كه به ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیاریكراو ده‌به‌خشرێت، هه‌ر بۆیه هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌و پێگه‌یه ده‌گه‌ن له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه یه‌كسانن. مارشاڵ بۆ قسه‌كردن له‌باره‌ی نایه‌كسانییه چینایه‌تییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی به‌ریتانیا سوودی له چه‌مكی هاووڵاتی وه‌رگرت، هه‌ربۆیه له‌و وتاره‌یدا كه له‌سه‌ره‌وه باسمان كرد له سێ ڕووه‌وه باسی مافه‌كانی هاووڵاتی ده‌كات، ئه‌وانیش:
یه‌كه‌م/ مافی مه‌ده‌نی: ئازادییه سیاسییه یاساییه‌كانی وه‌ك ئازادی له راده‌ربڕین و درووستكردنی گرووپ و كۆمه‌ڵه و ئازادیی بڵاوكردنه‌وه.
دووه‌م/ مافی سیاسی: مافی ده‌نگدان و به‌شداری له كاره سیاسییه‌كان و پرسیاركردن له ده‌وڵه‌ت و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی.
سێیه‌م/ مافی كۆمه‌ڵایه‌تی: مافی گه‌یشتن به پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی ژیان، هه‌بوونی ده‌سته‌به‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئازادی به‌شداریكردن له بۆنه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا.
جۆره‌كانی هاووڵاتی
له ڕاستیدا له ئه‌ده‌بیاتی زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان قسه‌ی زۆر له‌باره‌ی جۆره‌كانی هاووڵاتی كراوه، به‌ڵام ده‌كرێ به كوردی و به‌كورتی بۆ ئه‌م چه‌ند جۆره‌ی پووخت بكه‌ینه‌وه:
یه‌كه‌م/ هاووڵاتیی دنیازێد: جیهان بۆ هاووڵاتییەکی دنیازێد، قهڵهمڕهوێكه بۆ ژیان و ئه‌ركی تاكه‌كان له چوارچێوه‌ی پێوه‌ره نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان و ئه‌و پێگه‌یه‌یه كه به‌رگری له سنوور و سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌یی ده‌كات، چونكه له سه‌رده‌می جیهانگه‌راییدا چه‌مكی هاووڵاتیبوون ئیدی مانایه‌كی لۆكاڵی و نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی نییه، به‌ڵكو سنووره‌كان زیاتر به‌رته‌سك ده‌بێته‌وه و جۆرێك له هاووڵاتی دێته كایه‌وه كه پێی ده‌گوترێت هاووڵاتی جیهانی.
دووه‌م/ هاووڵاتیی ژینگهپەروەر: ئه‌و جۆره هاووڵاتییه‌یه كه به‌رگری له پرسه ژینگه‌ییه‌كان ده‌كات و ته‌ماشای ژینگه‌ی جیهان وه‌ك پانتاییه‌كی ژیانی مرۆڤ ده‌كات، به مانایه‌كی تر، تێگه‌یشتنی بۆ ژینگه تێگه‌یشتنێكی گه‌ردوونی و جیهانییه.
سێیه‌م/ هاووڵاتیی كلتوورمەند: له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌موومان خاوه‌ن كلتوور و شوناسێكی كلتووریی تایبه‌ت به خۆمانین، بۆیه تێگه‌یشتنه‌كانمان سه‌باره‌ت به كلتوور و شوناس تێگه‌یشتنێكی زۆر تایبه‌ته، هه‌ر بۆیه بایه‌خی زۆر به كولتووری تایبه‌تی كۆمه‌ڵگه‌كانمان ده‌ده‌ین و له‌و رێگه‌یه‌وه شوناس و ناسنامه‌ی خۆمان ده‌پارێزین.
چواره‌م: هاووڵاتیی كۆمه‌ڵایه‌تی: له‌م جۆره‌دا، هاووڵاتییان هه‌وڵ ده‌ده‌ن مافه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی خۆیان بپارێزن و هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی نایه‌كسانییه‌كان ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش له پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی ژیانێكی شایستەی كۆمه‌لایه‌تی بۆ هه‌مووان.
جێنده‌ر و هاووڵاتی (كۆمه‌ڵناسه‌كان چۆن له جێنده‌ر ده‌ڕوانن؟
چه‌مكی جێنده‌ر چه‌مكێكی تاڕاده‌یه‌ك تازه و خۆی خزاندووەته نێو ئه‌ده‌بیاتی كۆمه‌ڵناسییه‌وه، پاش ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێ كۆمه‌ڵناسی دیار بایه‌خییان پێی دا، ته‌نانه‌ت ئێستا وه‌ك لقێكی زانستی له هه‌ندێ زانكۆ و ناوه‌ندی ئه‌كادیمیکی خۆی زه‌ق كردووەته‌وه. كۆمه‌ڵناسیی جێنده‌ر پتر جه‌خت و پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه به چ شێوه‌یه‌ك جیاوازی و جیاكارییه جه‌سته‌ییه‌كانی پیاوان و ژنان له نێو كولتوور و بنیاد و پاشخانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی كۆمه‌ڵگه مرۆییه هه‌مه‌چه‌شنه‌كان ڕه‌نگ ده‌داته‌وه و داهاتوو و چاره‌نووسیان چی لێ دێت. كه ده‌كرێ بڵێین ئه‌م جیاوازییه كلتووریی و كۆمه‌ڵایه‌تییانه به جۆرێك له جۆره‌كان خۆیان مانڤێست ده‌كه‌ن له ڕێگه‌ی پرۆسه‌ی بهكۆمهڵایهتییبوونیان ئه‌ویش به‌تایبه‌ت له ڕووی هه‌بوونی كه‌سایه‌تییه‌كی دیاریكراو و شوناسێكی جێنده‌ریی، به‌تایبه‌ت لای ژنان له ڕێگه‌ی هه‌بوونی پێگه‌یان له نێو خێزان و بنه‌ماڵه‌كاندا هه‌م له ڕووی چالاكییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌م له ڕووی كاركردن له ده‌ره‌وه‌ی خێزان، چونكه پرسی هه‌بوونی پێگه‌ی ژنان پرسێكی گه‌ردوونییه و زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگه مرۆییه‌كان پاشان وه‌رچه‌رخانی زۆر ئینجا توانیوییانه گۆڕانێك له بۆچوونیان سه‌باره‌ت به هه‌بوونی پێگه‌ی ژنان بێته كایه‌وه. سه‌باره‌ت به قسه‌كردن له‌باره‌ی كۆمه‌ڵناسیی جێنده‌ر، كۆمه‌ڵناسه‌كان به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا دابه‌شبوون، ئه‌وانیش:
یه‌كه‌م/ پێداگرییه له‌سه‌ر وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ی كه ئاخۆ ڕه‌گه‌زی نێر و مێبوون، ڕه‌هه‌ندێكی سه‌ربه‌خۆی له پله‌به‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و له دابه‌شكردنی كار پێكده‌هێنن یان نا.
دووه‌م/ ئاراسته‌ی دووه‌م پێداگری له‌سه‌ر وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌كاته‌وه كه ئاخۆ روانگه تیۆرییه‌كان ده‌توانن ئامرازگه‌لی گونجاو و لۆژیكی بۆ شیكردنه‌وه‌ی جیاوازییه جێنده‌رییه‌كان له كۆمه‌ڵگه مرۆییه‌كان بخه‌نه‌ڕوو.
بۆیه بۆ باشتر په‌یبردن به‌و پرسانه‌ی سه‌ره‌وه پێویسته جیاوازییه كلتووریی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بخه‌ینه‌ڕوو. چه‌مكی ڕه‌گه‌ز ئاماژه‌یه به جیاوازییه بایهلۆژییهكانی نێوان نێر و مێ، به‌ڵام كۆمه‌ڵناسیی جێنده‌ر زیاتر جه‌خت له‌سه‌ر جیاوازییه كۆمه‌ڵایه‌تیی و ده‌روونی و كولتوورییه‌كانی نێو مێ و نێر ده‌كاته‌وه كه هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك به‌گوێره‌ی پاشخانه هزرییه‌كه‌ی جیاوازییه‌كانی داڕشتووه و پێدراوی دیاریكراوی به هه‌ر یه‌ك له‌و ڕه‌گه‌زانه به‌خشیوه. جیاوازییه‌كانی نێوان ڕه‌گه‌زه‌كان، شتێكی سروشتییه، به‌ڵام جیاوازییه‌و جێنده‌رییه‌كان ره‌گ و ڕیشه‌ی له كلتوور و ورده كلتوورهكاندایه و له‌م ڕووه‌وه گۆڕانیان به‌سه‌ردا دێت. جیاكارییه جێنده‌رییه‌كان به‌هۆی دروستبوونی ئه‌و چوارچێوانه‌ی بڕوای پێیه‌تی، دره‌فه‌ت بۆ كۆمه‌ڵگه مرۆییه‌كان ده‌ره‌خسێنێت تاوه‌كو به‌و جۆره‌ی ده‌یه‌وێت له ژن‌بوون و نێربوون بڕوانێت و لایه‌نه‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیی تاكه‌كان پێک بهێنێت.
له دنیای ئه‌مڕۆكه‌دا، كۆمه‌ڵناسه‌كان له هه‌موو كه‌س زیاتر سه‌رقاڵی خستنه‌ڕوویی چۆنیه‌تیی و ئاستیی جیاوازییه جێندهرییهكانن به‌تایبه‌ت له ڕووی یه‌كسانی ده‌رفه‌ته‌كانی ژیان هه‌م له ڕووی پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌م له ڕووی كاركردن له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ، چونكه تاوه‌كو هه‌نووكه‌ش به‌شێك له كۆمه‌ڵگه مرۆییه‌كان جیاوازیی جێنده‌ریی هه‌ر بوونی هه‌یه، ئه‌مه‌ش زیاتر به‌هۆی پاشخانی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هه‌یه، به‌تایبه‌ت به‌ڕوونی له په‌روه‌رده و كاركردن و سیاسه‌ت و كایه‌كانی تری كۆمه‌ڵگه ده‌بینرێت، بۆیه زۆربه‌ی كۆمه‌ڵناسه‌كان هه‌م له ئاستی میكرۆسۆسیۆلۆژی و هه‌م له ئاستیی ماكرۆ سۆسیۆلۆژی ئاسته‌كانی جیاوازییه جێندهرییهكانیان شیكردۆته‌وه، له كوردستانیش ئێستا له زۆربه‌ی وه‌زاره‌ته‌كاندا ناوه‌ندی تایبه‌ت بۆ پرسی یه‌كسانی جێنده‌ری هه‌یه.
دابه‌شكردنی كاری پشت ئه‌ستوور به جێنده‌ر له كاره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ماڵ تاراده‌یه‌كی زۆر په‌یوه‌ندیی به ده‌رفه‌ته پهروهردهییهكانهوه هه‌یه كه بۆ ژنان و پیاوان ره‌خسێنراوه. به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی ئاماده‌یی ژنان له ناوه‌نده بهرێوهبهرییهكان تاراده‌یه‌كی زۆر كه‌متره له به‌راورد به پیاوان، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه پرۆسه‌ی خۆبونیادنانی په‌روه‌رده‌یی ژنان لاواز بێت. گێرت یه‌كێكه له كۆمه‌ڵناسه‌كان و پێیوایه جیاوازییه جێنده‌رییه‌كان له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هه‌موو ته‌نیا ههڵقوڵاتی زه‌ین و مێشكی مرۆڤ خۆیه‌تی و شیكردنهوهشیان له گۆشه‌نیگای هه‌مه‌چه‌شنه‌وه كرده‌یه‌كی ساكار و به‌رده‌سته، به‌تایبه‌ت شیكردنه‌وه‌یی له رووی لایه‌نه هه‌مه‌چه‌شنه‌كانی ژیانی كولتووریی و كۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسیی و ئابووریی.
ئه‌م تێڕوانینه زیاتر به‌رامبه‌ر به دیدی ئه‌و كه‌سانه زه‌ق ده‌بێته‌وه كه‌و سوود له هۆكاره بایهلۆژییهكان وه‌رده‌گرن بۆ رهوایتدان به جیاوازی جێنده‌ریی، بۆ نموونه به‌شێكی زۆریان جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه مێشكی ژن بچووكتره له هی پیاو، یان وزه و تاقه‌تی ژنان كه‌متره له پیاوان، ئه‌مه‌یه كردۆته بنه‌مای نه‌ره‌خساندنی ده‌رفه‌ت بۆ ژنان. نابێ ئه‌وه‌شمان له بیربچێت سه‌رباری ئه‌و تێگه‌یشتنه ئه‌كادیمییه، به‌ڵام هێشتا هه‌ست به جیاوازیی له بۆچوونی كۆمه‌ڵناسه‌كان له شیكردنه‌وه‌ی جێنده‌ر به‌دیده‌كرێت، ئه‌مه‌ش زیاتر به هۆی جیاوازیی پانتایی و پاشخانی كولتووریی و كۆمه‌ڵایه‌تیی كۆمه‌ڵگه مرۆییه‌كانه، چونكه هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك به‌گوێره‌ی تێگه‌یشتن و پاشخانه كۆمه‌ڵایه‌تیی و كولتوورییه‌كه‌ی حۆی ئه‌بده‌یت و رێكده‌خاته‌وه. ماف و ئه‌ركه‌كانی ڕه‌گه‌زه‌كان هه‌مه‌چه‌شن و جۆراوجۆرن، به‌ڵام ده‌كرێ بڵێین به‌شێویه‌كی ماف و ئه‌ركه‌كان له رووی كۆمه‌ڵایه‌تی یان خێزانییهوهیه پێش هه‌ر شتێك، هه‌روه‌ها گرنگترین ماف و ئه‌رك بریتییه له به‌شداریی له كایه‌كانی كۆمه‌ڵگه به‌شێوه‌ی یه‌كسان. جگه له‌وه‌ش، ئه‌وه‌ی گرنگه به‌شدارییانه به‌شێوه‌ی یه‌كسان له رووی پیشه و ئیشكردنه‌وه.