وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان ڕێنمایی نوێی سه‌باره‌ت به پێدانی ڤاكسینی دژه‌ڤایرۆسی كۆڕۆنا (COVID19) بۆ ئافره‌تانی دووگیان بڵاو كرده‌وه و جه‌ختیشی كرده‌وه كه ده‌بێت ئه‌م چینه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ش ڤاكسین وه‌ربگرن.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م بڕیارێكی نوێی به واژووی د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی بڵاوكرده‌وه و ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی ته‌ندروستی كراوه سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی پێدانی ڤاكسینی كۆڕۆنا بۆ ئافره‌تانی دووگیان.
له بڕیاره‌كه‌دا هاتووه: لێژنه‌ی نیشتمانی بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌رمان له دانیشتنی خۆیدا له ڕێكه‌وتی 24/8/2021 بڕیاریداوه پێدانی ڤاكسینی كۆڤید 19 ئافره‌تانی دووگیانیش بگرێته‌وه.
هه‌روه‌ها هاتووه: به‌كارهێنانی ڤاكسینی كۆڤید 19 به ته‌كنه‌لۆژیای mRNA (پێكوته‌ی ڤایزه‌ر) تایبه‌ت دروستكراوه بۆ ئافره‌تانی دووگیان.
به‌گوێره‌ی ڕێنماییه‌كه، ڤاكسینه‌كه كاتێك وه‌رده‌گیرێ كه ئافره‌ته‌كه مانگی چواره‌می دووگیانی تێپه‌ڕاندبێ به‌مه‌رجێك ماوه‌ی نێوان ژه‌می پێكوته‌ی كۆڤید 19 له‌گه‌ڵ هه‌ر ڤاكسینێكی تر كه‌متر نه‌بێت له دوو هه‌فته.
ده‌بێت پێدانی ڤاكسین به ئافره‌تانی دووگیان له‌ژێر چاودێری پزیشكی بێت، هه‌روه‌ها وه‌رگرتنیشی له‌لایه‌ن ئافره‌تانی دووگیانه‌وه ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه دوای ئاشنابوون و ڕازیبوون له‌سه‌ر هه‌موو زانیارییه‌كان و به‌گوێره‌ی فۆڕمی ڕازیبوون له‌سه‌ر وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه.
له كۆتایی ڕێنماییه‌كه‌دا هاتووه كه هه‌وڵه‌كان چڕ بكرێته‌وه به‌تایبه‌تیش له ڕاگه‌یاندنه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م چینه ناسكه‌ی كۆمه‌ڵگاش گرینگی به وه‌رگرتنی ڤاكیسنی كۆڤید 19 بده‌ن.