دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی: پڕۆژەی گشتگیریی داراییمان بە سەرەتایەکی باش دەستیپێکرد

      

سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی رایده‌گه‌یه‌نێت، پڕۆژەی گشتگیریی داراییمان بە سەرەتایەکی باش دەستیپێکرد و  سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێنا.

له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئێكس) تویته‌ری پێشوو، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی نووسیوویه‌تی: پڕۆژەی گشتگیریی داراییمان بە سەرەتایەکی باش دەستیپێکرد و  سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێنا، بۆ نموونە، 65 هەزار فەرمانبەری حکومەتی هەرێم تا ئێستا تۆمارکراون.

سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: “لە ماوەی کەمتر لە دوو ساڵدا دەگەینە سەروو یه‌ك ملیۆن فەرمانبەر”.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 11ـی ئۆکتۆبەری 2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پرۆسەی تۆمارکردن لە پرۆژەی (هەژماری من) لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەولێر بەسەرکردەوە و لە گوتارێکدا رایگەیاند: “بێگومان هەژماری من ئاسانکارییەکی زۆر دەکات بۆ پێدانی مووچە و ئەو خزمەتگوازییە بانکیانەی کە هاووڵاتییان دەتوانن سوودی لێوەربگرن”.

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، پڕۆسەی هەژماری من ئێستا لە هەولێر دەستپێدەکات، “بەڵام لە ماوەیەکی زوو لە دهۆک و سلێمانیش دیسان ئەو پڕۆسەیە دەکەوێتە کار کە هیوادارین هەموو فەرمانبەران هەروەکو باسمکرد لە کەمتر لە دوو ساڵ بتوانن سوودمەندبن لەو پڕۆسەیە. تاوەکو ئێستا سێ بانکی هەرێمی کوردستان بەشدارن و هەندێک بانکی تریش لە گفتوگۆدان لەگەڵ حکومەتی هەرێم بۆ ئەوەی بتوانن بەشداری لەم پڕۆسەیەدا بکەن. ئەمە سوودێکی زۆر بۆ بانکەکانیش دەهێنێت و بێگومان فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان یان خەڵکی تریش لە کەرتی تایبەت دەتوانن سوودمەندبن هەر وەک باسم کرد”.

تاوەکو ئێستا ناوی 65 هەزار کەس لە پڕۆسەی (هەژماری من) تۆمارکراوە. مەسرور بارزانی ئەوەشی خستەڕوو: “ئومێدمان وایە لە ماوەی کەمتر لە دوو ساڵ پڕۆسەکە هەموو فەرمانبەرانی کەرتی گشتی بگرێتەوە. لە هەمان کاتدا هەوڵی ئەوەشمان داوە کە لەگەڵ بانکەکانیش رێکبکەوین کەرتی تایبەتیش بخرێتە ئەم پڕۆسەیەوە”. 

وەکو ئەوەی مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەش دا، “ئێمە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی لەگەڵ بەڕێز سەرۆکوەزیران لەگەڵ پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراقی لەسەر هێڵین. خۆم چەندین جار لەسەر ئەم بابەتە قسەمکردووە و بۆیانم باسکردووە کە ئەمە وەکو پڕۆژەی هەرێمی کوردستان ئەگەر سەرکەتووبێت، هەموو عێراق دەتوانێت سوودی لێ وەربگرێت. ئەوانیش زۆریان پێ خۆشبووە و ئاسانکاریی زۆریان بۆ کردووین و پشتیوانی خۆیان بۆ ئێمە دەربڕیوە”.

بە گوتەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، “ئەمە (پڕۆژەی هەژماری من) ئاسانکارییەکی زۆر دەکات لە كڕین و مامەڵەی رۆژانە بۆ هاووڵاتییان، بەڵام لە هەمان کاتدا یارمەتیدەرێکی زۆریش دەبێت بۆ رێگریکردن لە گەندەڵی و سپیکردنەوە و پێدانی مووچەش لەکاتی خۆی”.

مەبەست لە بە دیجیتاڵکردنی سیستمی بانکی وەکو ئەوەی مەسرور بارزانی باسی دەکات،  “دروستکردنی ژێرخانێکی سەقامگیری ئابوورییە بۆ هەرێمی کوردستان کە بانکەکان دەتوانن زۆربەی ئەو خزمەتگوزارییانەی کە خەڵکی لە شوێنە پێشکەوتووەکان لە خزمەتگوزارییە بانکەکان وەردەگرن لێرە لە هەرێمی کوردستانیش خەڵکی ئێمە بتوانێت سوودمەندبێت لەو خزمەتگوزارییانەی بانکەکان پێشکەشی دەکەن و بێگومان سوودی بۆ بانکەکانیش دەبێت، چونکە سەرمایەیەکی زۆر بۆ بانکەکان دەگەڕێتەوە