شانۆگەری ” پەڕبەسەر” لە گەرمیان لە هۆڵی هونەر نمایش کرا. ئەم شانۆگەرییە لە نووسینی ئاناثیل هوثورون و لە وەرگێڕانی شێرزاد حەسەن و لە دەرهێنانی حوسێن عەبدوڵایە. ئەکتەرەکانیش وەکو، محەمەد تەها و ڕەوا ڕەمەزان و كاربین هەیاس و ئەحمەد فواد و تابان ئەحمەد و منیرە عەباس.
حوسێن عەبدوڵا دەرهێنەری ئەو شانۆگەرییە بە “ڕۆژنامەی هەولێر” ی ڕاگەیاند: شانۆییەكە باس لە ململانێی ژیان و مەرگ دەكات، كە نابێت مرۆڤ بە ژیانێكی لەمشێوەیە ڕازی بێت،
هەروەها نابێت قبوڵی ئەوە بكات كە مرۆڤگەلێكی بێ مۆڕاڵ، بڕیادەر و ژیانی بەڕێوە ببەن.
نوسەر ئەم شانۆییەی لەسەر فەلسەفەی تسامی نووسیوە و كە ئەم فەلسەفەیە پانتاییەكی زۆری لە زانستی دەرونناسیدا داگیركردووە. بەكورتیەكەی ئەم فەلسەفەیە بەرزكردنەوەی ڕۆحی مەعنەوی مرۆڤەكان و ڕازی نەبونیان بەو قەدەرە خراپەی كە هەیانە و هەواجسێكە لە نێوان ژیان و مردن