گەرمیان گلی – ههولێر
بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ی ئۆکتۆبەر، کاتژمێر ٤ی ئێوارە لە هۆڵی مەلا مەحموودی بایەزیدی لەلایەن ئەکادیمیای کوردی، بەمەبەستی بەرزڕاگرتن و ڕێزلێنان لە ٦٠ ساڵ بەخششی هونەری هونەرمەندی نەمر مامۆستا باکووری دەنێ، ڕێز لەو هونەرمەندە دەگیرێت.
هەر لە ڕێورەسمەکەدا، هەندێک لە کتێبەکانی مامۆستا باکووری و کتێبە چاپکراوەکانی ئەکادیمیا، بەسەر ئامادەبوواندا دابەش دەکرێت. لە هەمانکاتدا ژووری ئەرشیف و کتێبە کەل و پەلی تایبەت بە هونەرمەند لە تەلاری ئەکادیمیا دەکرێتەوە