هۆشیار سیوەیلی
غەزە غەزەبی لێ دەبارێ
هێشتا زووە بڵێین ئەوەی لە ماوەی سێ چوار ڕۆژی ڕابوردوودا لە ئیسرائیل ڕووی دا لە ئەنجامدا ببێتە سەرکەوتن بۆ حەماسی فەلەســـتینی چونکە ئەوە تەنیا چەند شەڕێکی خوێناوییە بۆ جەنگێکی درێژتر لە نێوان ئیســـرائیل و حەماس، بەڵام ئەوەی زۆربـــەی چاودێرانی ســـەربازی و هەواڵگری لەســـەری کۆکن ئەوەیە کە لە سەرەتادا ئیسرائیل تووشی شکستێکی گەورەی ســـەربازی بوو. شکستە هەواڵگری و سیاسییەکە سنوورەکانی ئیســـرائیلی تێپەڕانـــد. ویلایەتـــە یەککگرتـــوەکان و ئوردون و ســـعودیە بەرژەوەندییـــان لەوە ڕووداوانـــەدا نەبوو، کەچی (ئەوەی تا ئێســـتا زانراوە) ئەوەیە کە هەواڵگریی هیچ یەکێک لەم دەوڵەتانە ئاگاداری ئۆپەراســـیۆنێکە نەبوون. کارێگەرییە سیاسییەکەشی سنوورەکانی ئیسرائیل و غەزە تێدەپەڕێنێت، چونکە سعودیە سەرقاڵی ئاسییکردنەوەی پەیوەندییەکانی بوو لەگەڵ ئیســـرائیل لە چوارچێوەی نزیکبوونەوەیەکی گەورەتر و ســـتراتیژیتردا کە ئەوێش بەســـتنەوەی هیندە بە ئیمارات و سعودیە و ئوردون و ئیســـرائیل و ئەوروپاوە، پرۆژەیەک گەر ســـەر بگرێت نەخشەی سیاسی و ئابووری ناوچەکە دەگۆڕێت. هەر دوای هێرشـــەکانی حەماس، ســـعودیە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکای ئاگادارکردوە کە پێویســـتە دانوســـتانەکانی نێوان ئەوان و ئیســـرائیل ڕابگیرێـــت. ئەمـــەش چاوەڕوانکراو بوو. پرســـیارە گرنگەکـــە ئەوەیە کە ئایا ئەم ڕووداوانە پرۆســـەی ئاشـــتبوونەوەی ئیســـرائیل و عەرەبەکان هەڵدەتەکێنێت یان خێراتـــری دەکات؟ هەڵبەتە مەبەســـتی ســـەرەکیی حەماس و ئەوانەشـــی لە پشـــت حەماســـەوەن لەم هێرشانە، جگە لە ســـەرکەوتنێکی کاتی عەســـکەری و هەواڵگـــری، ئەوەیە کە ئاســـاییکردنی پەیوەندییەکانـــی نێوان عەرەب و ئیســـرائیل بوەستێنن و ئەو پرۆژەیەی کە هیند بە ئەوروپاوە دەبەستیتەوە شکســـت پێ بهێنن. ئەم بابەتە قســـە زۆر هەڵدەگرێت، بەڵام
بە کورتی ڕای من ئەوەیە کە بۆ ماوەیەکی کورت پرۆسەکە دەوەســـتێت، بەڵام دواتر بە گوڕوتینێکی زیاترەوە دەست
پێدەکاتەوە