مەسعود حەیدەر، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی ناردنی پارە لە بەغداوە بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، رێککەوتن لەنێوان سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی عێراق کراوە و بەپێی یاسای بودجە دەبێ مانگانە بەغدا 775 ملیار دینار بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکات.