فەزیله شۆرش – هۆڵەندا
خوێندن یەک لە زادە هەرە گرنگەکانی مێشک و هزرە، ئەوانەی ئارەزووی خوێندیان هەیە و دەشخوێنن بێگوومان هزر و بیریان گەشترو رۆشنترە لە وانەی کە بە هیچ جۆرێک خۆیان لە خوێندن نزیک ناکەنەوە، راستە هەندێک کەس ئارەزوی خوێندنی نیە وە یا لە هیلاکیان هێزی خوێندنی نیە، بەلام خوێندن ئارام بەخش و هێورکەرەوەی ناخ و مێشکە، گرنگە پەرە بە خولیای خوێندن لە ناخی منداڵ بدرێت تا ئەم خولیایە گەشە بکات، رۆڵی دایک و باوکیش لە پرۆسەی پەرەپێدان بەم خولیایە گرنگە، پێویستە دایک و باوک بە دوا پەرتوک و بابەتی جیا جیا بگەرێن بۆ مندالەکانیان، بە مەرجێ هەر تەمەن و پەرتووک و گۆڤاری خۆی بێت و بنەما سەرەکیەکان رەچاو بکرێت بۆ نمونە زمانێکی پاراو لە ئاستی مندالان بێت و لەگەڵ خێزان و کۆمەڵگە بگونجێت و کورت و پوخت بێت. بابەتەکان لە فەرهەنگی منداڵ هەڵقوڵا بێت و نیشتمانپەروەری و زانستی و رۆشنبیری و پەروهردەیی و یەکتر خۆشویستن بێت و دوور بێت لە بابەتەکانی
دوژمنداری و توندرەویی خیانەتکاری. خوێندنەوەی پەرتوک بۆ منداڵ لە پێویستیە سەرەکیەکانی بنیاتنانی منداڵە بۆ
دوارۆژ، بێگومان ئەم منداڵە دەبێتە مرۆڤێکی تێگەشتوو و رۆشنبیر و هزر فراوان کە گەورەش بوو ئارەزومەند دەبێ بۆ خوێندن و بەها و سودی پەرتووک دەزانی .بایەخدان بە خوێندن پاش خێزان ئەرکی قوتابخانەکانیشە بە هەموو قۆناغەکانی. ئەوەی لە قوتابخانەکانی ئەوروپا دەبینرێ گرنگیەکی زۆر بە خوێندن دەدرێت بۆ پێگەیاندنی مرۆڤێکی رۆشنبیرو زانا و نیشتیمانپەروەر، نەک تەنیا لە رێگای پەرتوکەکان و پرۆسەی خوێندن لەقوتابخانە، بەڵکو بە بایەخدان و جەخت کردن لەسەر خوێندنی پەرتوک لە ماڵ قوتابخانە،هەر قوتابخانەیەک،هەتا شوێنی حەوانەوەی مندال و نە خۆشخانەکان پەرتوکخانەی تایبەتی خۆیان هەیە، لە قوتابخانەکانی سەرەتایی وەک وانە هەر قوتابیەک هەر هەفتەیەک پەرتوکێک دەباتە ماڵەوە بۆ خوێندنی،لە ناو هەفتەیەک ئەم پەرتووکە دەخوێنی و دوای دووبارە بۆ قوتابخانە دەگەرێنیتەوە و پەرتوکێکی تر دەباتەوە. لە ساڵی خوێندنیش دەبێت پەرتوکێک بە ئارەزووی خۆی هەڵببژێری و لە ماڵەوە بیخوێنی و خۆی ئامادە بکات بۆ گفتو گۆکردن لە پۆل لەگەڵ مامۆستاو قوتابیەکانی پۆلی لە بارەی بابەت و نوسەرو پەرتوکەکە. زۆرجار وێنەی خوێنەری ئەوروپیمان بە هەموو تەمەنەکان بەرچاو دەکەوێت
بە تایبەتی لە رێگهی سۆشیال میدیاو گۆڤارەکان، کە لە ناو شەمەندەفەر، یا لە باخێک وە یا لە ناو باسی هاتووچۆن پەرتوک دەخوێنن، ئەمەش لەوە دێ کە ئەمانە زۆر زوو دەستیان بە خوێندنی پەرتوک و گۆڤار کردووە، بێگومان ئەم پێشکەوتن و رێز و مافەی کە هەیتیان هەر هەموو لە رێگای خوێند و ماندبوون بەدەستیان هێناوە، بە خوێندن مرۆڤ رۆشنیر دەبێت رۆشنبیریش مرۆڤ دوور دەکاتەوە لە دووبەرەکی و توندرەوی لە هەمان کاتدا فێری خۆشەویستی دەکات، راستە سایکۆلۆجیەتی مرۆڤ لە مرۆڤێک تا مرۆڤێکی تر جیایە، بەڵام خوێندن بەها
روحیەکانی مرۆڤ بەهاتر و خۆشەویستر دەکات و ئارامی بە مرۆڤ دەبەخشێ. لەم ساڵانەی دوایی زۆربەی کەس لە ئەوروپا کار و رێگایەکی جوانیان دروستكردووه بۆ هاندان و بەرزکردنی رێژەی خوێنەر و بە فیرۆ نەدانی پەرتووک تا مرۆڤێکی تریش سوود لەم پەرتوکە وەربگرێ، زۆربەی ماڵەکان لە پێشدەرگاکانیان پەرتووکخانیەکی بچوکیان داناوە بۆ ئەوەی هەر کەسێک بیەوێ کتێبک بخوێنی بەبێ کرین دەتوانی لە پەرتوکخانەکەی پێشدەرگا پەرتوکێک ببات بە خۆرایی و ئەویش پەرتوکێکی تر دابنێ لەم کتێبخانە خنجیلانەیە تا کەسێکی تر سوود لە پەرتوکەکەی ئەویش وەربگری . ئێمەش دەبێ خوێندن لامان گرنگ و پێویست بێت و بایەخ بە خوێندن بدەین،چۆن هەموو رۆژێک گەدەمان پردەکەین بە زادی نان و ئاو،ئاواش دەبێ مێشکمان پربکەین بە زادی خوێندن.