بانکی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاند: داوا لە بانکە بارزگانییەکان دەکەین بەشێوەی کاش دۆلار بۆ ئەو کەسانە دابین بکەن کە دەیانەوێت دۆلار لە هەژمارەکانیان دەربهێنن.
بانکی ناوەندیی عێراق هۆشداریشی دا کە هەر بانکێک پابەند نەبێت بەم ڕێنماییە ئەوا ڕێوشوێنی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
ئەم هۆشدارییەی بانکی ناوەندیی عێراق لەدوای چەندین سکاڵا لەسەر ئەم بابەتە هات، کە بانکەکان دۆلاریان بۆ وەبەرهێنەران دابین نەکردووە