گوتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم ئاشكرایكرد، بەغدا لە نێوان 20 بۆ 25 ئەم مانگە بڕی حەوسەد ملیار دینار بۆ هەرێم دەنێردرێت.
هونەر جەمال، گوتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەو 700 ملیارەی بەغدا دەینێرێت بۆ مووچەی مانگی ئاب تەرخان دەكرێت.
هەروەها گوتی: بڕیارە بەغدا لە نێوان بیست بۆ بیست و پێنجی ئەم مانگە حەوسەد ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت و بە گەیشتنی پارەكەش ئامادەكارییەكان بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی ئاب دەكەین.
گوتیشی: بۆ مووچەی دوو مانگ، واتا مانگی هەشت و مانگی نۆ بەرچاوڕوونیمان هەیە كە چۆن و كەی مووچە دابەش دەكەین و بۆ مووچەی مانگی دە و یازدە و دوازدەش لەگەڵ بەغدا لەسەر هێڵین و ئومێد دەكەین لە كوتایی ساڵ بگەینە ڕێككەوتن.
previous post