شەممە, تشرینی دووه‌م 30, 2024

مەسرور بارزانی: داوا لە کوردستانیان دەکەم پێكوتە وەربگرن

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا داوای له‌ هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان كرد ڤاكسین وه‌ربگرن.

سه‌رۆكی حكومه‌ت ڕایگه‌یاندووه‌: داوا لە کوردستانیان دەکەم پێكوتە وەربگرن، خۆتان و کەسە ئازیزەکانتان لە پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا بپارێزن.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه‌: تا ئێستا بڕی 2,536,199 ژەمە پێكوتە دەستەبەر کراوە و بڕی 1,528,644 ژەمە پێكوتەش بە خەڵک دراوە.

مەسرور بارزانی له‌ تویته‌كه‌دا ڕاشیگه‌یاندووه‌: كە لە هەر یەکێک لە 200 بنکەکە، هاووڵاتی دەتوانێ بەبێ بەرانبەر پێكوتە وەربگرن.