ئەمڕۆ پارێزگاری دهۆک بڕیاری جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەکی کەرتی تەندروستیی خستە بواری جێبەجێکردن کە کاریگەریی لەسەر کەرتی تەندروستیی پارێزگاکە دەبێت.
مللەت عسمەت، سکرتێری ڕۆژنامەوانیی پارێزگاری دهۆک ڕایگەیاند: “ئەمڕۆ یەکشەممە، د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک، بڕی 459 ملیۆن دیناری بۆ پڕۆژەکانی کەرتی تەندروستیی پارێزگای دهۆک خەرج کرد و لە سبەی بەدواوە دەست بە جێبەجێکردنیان دەکرێت.”
مللەت عسمەت ئاماژە ی بۆ ئەوەش کرد: “بە ئەو پارەیەی ئەمڕۆ بڕیاری خەرجکردنی دراوە، کەلوپەل و پێداویستیی تەندروستی بۆ نەخۆشخانە و یەکە تەندروستییەکان دابین دەکرێت، ئەوەش کاریگەریی دەبێت لەسەر پڕکردنەوەی ئەو پێداویستییانەی کەرتەکە پێویستی پێیەتی بۆ خزمەتی هاووڵاتییان.”