ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەرده له راگه‌یه‌ندراوێكدا جه‌خت ده‌كاته‌وه، مووچە مافێکی بنەڕەتی مامۆستایان و فەرمانبەرانە و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سوپاسی ڕۆڵی مامۆستایان دەکات، هاوكات داوا ده‌كات هەر چی زووترە دەست بە پرۆسەی پەروەردە و فێربوون بكرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 3ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا جه‌ختیكرده‌وه، مووچە مافێکی بنەڕەتی مامۆستایان و فەرمانبەرانە و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌نجوومه‌نی وەزارەتی پەروەرده سوپاسی رۆڵی دڵسۆزانەی مامۆستایان دەکات.
هه‌روه‌ها ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، هەموو لایەک دۆخی دارایی ئێستای هه‌رێمی کوردستان و هۆکارەکانی دروستبوونی ئەو دۆخە دەزانن کە ڕووبەروی کوردستان کراوەتەوە، هاوكات زیاتر لە دوو هەفتەیە دەوامی ناوەندەکانی خوێندن دەستیپێکردووە، به‌ڵام لە هەندێک ناوچە دەوام نەکراوە.
ئه‌نجوومه‌نه‌كه سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشاوه، مووچە مافی بنەڕەتی مامۆستایانە و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەوڵی بەردەوامی بەدەستهێنانی شایستە داراییەکانی کوردستانە لە حکومەتی عێراقی فیدراڵ. له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه داوا ده‌كات هەر چی زووترە دەست بە پرۆسەی پەروەردە و فێربوون لەو ناوچانە بکرێتەوە، چونکە دەرئەنجامەکانی بایکۆت لە ساڵانی ڕابردوو زیانی هەبووە و هیچ بوارێک نییە گۆڕانکاری لە ساڵنامەی خوێندن بکرێت، بۆ ئەم مەبەستەش سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردە پەیوەندیدارەکان ئاگادار دەکاته‌وە بە زووترین کات دەست به ده‌وامكردن له ناوەندەکانی خوێندن بکرێتەوە.