دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاند كە لە میانی زنجیرەیەك ئۆپەراسیۆندا لە پارێزگاكانی نەینەوا، كەركووك، بەغدا، ئەنبار و كەربەلا، 25 كەس بە تۆمەتی بانگەشەكردن بۆ ڕژێمی پێشووی بەعس دەستگیركراون.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە دوای بەدەستھێنانی زانیاریی ھەواڵگریی سەبارەت بە بوونی چالاكی و بانگەشەكردن بۆ حزبی قەدەغەكراوی بەعس لە ژمارەیەك ناوچەی عێراق، ھێزەكانی سەربە دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی، زنجیرەیەك ئۆپەراسیۆنیان بۆ بەدواداچوون لەو بابەتە ئەنجامداوە.
لە ڕاگەیاندراوەكەدا، باس لەوەیش كراوە كە ئۆپەراسیۆنەكان لە پارێزگاكانی نەینەوا، كەركووك، بەغدا، ئەنبار و كەربەلا ئەنجامدراون.
بەپێی ڕاگەیاندراوەكە لە میانی ئۆپەراسیۆنەكاندا، 25 كەس بە تۆمەتی بانگەشەكردن بۆ ڕژێمی پێشووی بەعس دەستگیركراون.
لە ڕاگەیاندراوەكەدا، ئەوەیش خراوەتەڕوو كە ژمارەیەك لە دەستگیركراوەكان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا، درووشمەكانی رژێمی پێشووی بەعسیان بڵاوكردووەتەوە، ھەروەھا ژمارەیەكی دیكەیان، بڵاوكراوەی قەدەغەكراویان لە شوێنە گشتییەكاندا، ھەڵواسیوە.