وهزارهتی پێشمهرگه و سوپای ئهڵمانیا ئهمڕۆ دووشهم ڕێككهوتننامهیهكی هاوبهشیان واژوو كرد و ڕێككهوتنهكهش تایبهت بوو به بواری میدیا و تهندروستی.
لە چوارچێوەی هاوکاری و هەماهەنگییەکانی نێوان هێزەکانی ئەڵمانیا و وەزارەتی پێشمەرگە، لە رێورەسمێکدا فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە و کۆڵۆنێڵ دێرک بۆلینگەر فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەڕێمی کوردستان واژوویان لەسەر رێککەوتننامەیەکی هاوبەش کرد، کە تایبەت بوو بە دابینکردنی بەشێک لە پێداویستییە میدیایی و تەندروستییەکان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە.
وهزارهتی پێشمهرگه ئاماژهی بهوه دا كه لەم بەشەی هاوکارییەکاندا، سوپای ئەڵمانیا پێداویستی و ئامێری تایبەتی بۆ راییکردنی کاروباری میدیا بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی راگەیاندن و هۆشیاری دابین دەکات، هەروەها جانتای فریاگوزاری تەندروستی دەبەخشێت بە بەڕێوەبەرایەتی کاروباری پزیشکی وەزارەتی پێشمەرگە.
سوپای ئەڵمانیا وەک یەکێک لە هاوپەیمانە سەرەکییەکانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی شەڕی دژی داعش، لە چەندین بواری جیاوازدا هاوکاری وەزارەتی پێشمەرگەی کردووە و لە پرۆسەکەش بەردەوامە