ئه‌مڕۆ دووشه‌م یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و په‌یمانگه‌ی رۆشنبیری فڕه‌نسی واژوو كرا، به‌گوێره‌ی یاداشته‌كه بۆ له‌مه‌ودوا له چه‌ند قوتابخانه‌یه‌ك له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك، زمانی فڕه‌نسی وه‌ك وانه‌ی زێده‌كی ده‌خوێندرێ.
ئه‌مڕۆ دووشەم ئالان حەمەسەعید ساڵح وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له رۆدۆلف ڕیچارد جێگری کۆنسوڵی گشتیی فڕەنسا و شاندێکی یاوەری لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارێکدا باس لە پتەوکردنی پەیوەندی نێوان ھەردوولا کرا، پاشان یاداشتی لێکتێگەیشتن لەنێوان وەزارەتی پەروەردە و پەیمانگەی رۆشنبیری فڕەنسا واژوو كرا.
به‌گوێره‌ی یاداشته‌كه وەک وانەیەکی زێدەکی و تاقیکاری خوێندنی فڕەنسی لە 6 قوتابخانەی سنووری هەریەک لە بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەکانی (هەولێر و سلێمانی و دهۆک) ده‌خوێندرێت.