نه‌رمین مه‌عروف، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگه‌یاند، سه‌باره‌ت به پشك و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاره رۆژی پێنجشه‌ممەی داهاتوو وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق بكەن و تێڕوانینی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌م پرسه بخه‌نه‌ڕوو.
نەرمین مەعروف گوتی لە چوارچێوەی بەدواداچوونەکانی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی پشکی هەرێمی کوردستان لەسەر، میوانداری لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە، بڕیارە رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بکات، بۆ ئەوەی تێڕوانینی خۆی لەسەر ئەو پرسە بخاتە روو، هەروەها تێڕوانینی هەردوولا پێشکەش بە سەرۆکایەتی پەرلەمان بکرێت”.