هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

رۆژێکی ئەم هەفتەیە پشووی فەرمییە

سبەی سێشەممە لە سەرجەم دامودەزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە.

بەگوێرەی رۆژمێری حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەبۆنەی رۆژی سەربەخۆیی کۆماری عێراق؛ سبەی سێشەممە، 3ـی ئۆکتۆبەری 2023، لە سەرجەم فەرمانگە و دامودەزگاکانی هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە.

رۆژی 3ی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 1932 بەریتانیا كۆتایی به‌ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی له‌ عێراق هێنا، ئه‌و رۆژه‌ش وه‌ك رۆژی  دەرچوون لەژێر دەسەڵاتی بەریتانیا و رۆژی سه‌ربه‌خۆیی كۆماری عێراق دیاریكراوه‌.

ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی چوارشەممەی رابردووش، 27ـی ئەیلوولی 2023، بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پەیامبەری ئیسلامەوە محەممەد (د.خ.)، لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی بوو.