وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی مژده ده‌داته ئه‌و قوتابییانه‌ی پۆلی 12 كه له هیچ به‌ش و زانكۆیه‌ك وه‌رنه‌گیراون، ئێستا ده‌توانن فۆڕم پڕ بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی درێژه به خوێندن بده‌ن.
وەزارەتى خوێندنى باڵا ڕایدەگەیەنێت: لەو بەشانەى لە کۆلێژ و پەیمانگەکان لە زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان، کەمتر لە (10) قوتابى وەرگیراون، لەلایەن تۆمارى گشتى زانکۆکان فۆڕمى راستەوخۆ دابەش دەکرێت.
ڕاشیگه‌یاند: هەر قوتابییه‌ك کە پێشتر وەرنەگیراوە، یاخود داواکاری بۆ وەرگرتن پێشکەش نەکردووە لە دەرچووانى ئەمساڵ و ساڵانى پێشوو، دەتوانێت سەردانى تۆمارى گشتى ئەو زانکۆیانە بکات کە لە لیستى هاوپێچدا هاتووە و دەتوانێت فۆڕمى ڕاستەوخۆ وەربگرێت و داواکارى بۆ وەرگرتن لە یەکێک لە بەشەکانى هاوپێچ پێشکەش بکات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه پرۆسەى دابەشکردنى فۆرمى راستەوخۆ تاکو کۆتایى دەوامى فەرمى رۆژى پێنجشەم ڕێكه‌وتی 5/10/2023 به‌ردەوام دەبێت.
قوتابییان له ڕێگه‌ی ئه‌م لینكه‌وه ده‌توانن لیستی به‌شه‌كان ببینن