دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

ئاسایشی هەولێر ئەو تۆمەتبارەی دەستگیر کرد کە بە ئۆتۆمبێلەکەی لە هاووڵاتییەکی دابوو و هەڵهاتبوو

هێزەکانی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبارێکیان دەستگیر کرد کە بە ئۆتۆمبێلەکەی لە هاووڵاتییەکی دابوو، بەهۆیەوە گیانی لەدەست دابوو و پاشان هەڵاتبوو.

ئەمڕۆ شەممە 30ـی 09ـی 2023 هێزەکانی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکیان ڕاگەیاند، لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند: دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، تۆمەتبار(م. خ. پ) لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کرا.

ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوە دا کە بەهۆی ئەوەی بەئۆتۆمبێلەکەی لە شەقامی (هەولێر- پیرمام) لە هاووڵاتیی (خزر حەسوون عەلی) دا و دەستبەجێ گیانی لەدەست دا و دواتر هەڵهاتبوو.