حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڕیاریداوه دهست به دروستكردنی پڕۆژهی ئاوی دهربهندی ڕانیه بكاتهوه ئهو پڕۆژهی كه له ساڵی 2004ـهوه ڕاگیراوه.
ئاری ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان لەبارەی پڕۆژەی ئاوی دەربەندی ڕانیەوە ئاماژەی بەوە دا کە ئیشوکارەکانی ئەم پڕۆژەیە بەردەوامە و لە داهاتوویەکی نزیکدا تەواو دەکرێت.
گوتیشی “پڕۆژەی ئاوی دەربەندی ڕانیە دەکەوێتە سەنتەری ئیدارەکە و ئاو بۆ ناو شاری ڕانیە و یەک دوو شارهدێی دەوروبەری شارۆچكهكه دابین دەکات”.
ئەو پڕۆژەیە لە ساڵی 2004ـەوە بڕیاری دروستکردنی دراوە و بە هۆکاری جیاواز سێ جار فەرمانی گۆڕانکاریی تێدا دراوە، بەڵام ئەمجارە کارەکانی دەست پێ دەکاتەوە و پڕۆژەکە تەواو دەکرێت.
ئاری ئەحمەد سهبارهت به دەستپێکردنەوەی کارەکانی پڕۆژەکە ئەوەشی گوت “ئێستا کارەکان بەردەوامن و کاری زیاتریشی لەسەر دەکرێت و هەندێک کاری پێویستی ماوە کە دابین بکرێن”.