كه‌شناسی هه‌رێم پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مرۆ و سبه‌ی راگه‌یاند

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ له‌ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌كاندا، ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، پاشان ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو، هەروەها ئەم شەو بارانبارین لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم دەبارێت، لە سنوورى پارێزگاى هەولێر رێژەى بارانەکە زیاتر دەبێت پاشان دهۆک و سلێمانی، ئەم باران بارینە بەشێوەیەکى لاواز دەمێنێتەوە تا کاتەکانى بەرەبەیان، پاشان کۆتایى دێت.لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی دووشەممە ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و پەڵە هەوردا دەبێت.