ئەندامێکی لیژنەی چاودێری نێودەوڵەتی لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ژمارەی چاودێرانی نێودەوڵەتی بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو بەرزبووەتەوە بۆ 640 چاودێر. حەسەن قەبەس، ئەندامی لیژنەی چاودێری نێودەوڵەتی لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ژمارەی چاودێرانی نێودەوڵەتی بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو بۆ 640 کەس بەرزبووەتەوە، کە خەڵکی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپان و نوێنەرایەنی باڵیۆزخانە و رێکخراوە بیانییەکانن. حەسەن قەبەس ئاماژە بەوەشکرد لەنێو چاودێراندا، کۆمکاری عەرەبی 17 چاودێری رەوانەی عێراق کردووە بۆ چاودێریی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق کە بڕیارە 10ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت. بەپێی یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ یەکێتیی ئەوروپادا، چاودێرانی نێودەوڵەتی لە هەموو عێراقدا مافی چاودێریکردنیان هەیە. بۆ ئەوەش کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ناسنامەی بۆ دەرکردوون.