کونسوڵخانەی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی خانەوادەی سێ برا شەهیدەکە و پێشمەرگە شەهیدەکانی هێرشەکەی شەوی ڕابردوو دەکات و جەخت لەوە دەکاتەوە کە جەنگ لە دژی داعش کۆتایی پێنەهاتووە.
کونسوڵخانەی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر ئەمڕۆ هەینی لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند: سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەی هەردوو گەنجەکە و برا بچووکەکەیان دەکەین کە دوێنێ شەو لە گوندی خدرجیجە لەلایەن داعشەوە شەهید کراون.
هەروەها ڕایگەیاند: سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی ئه‌و ده پێشمه‌رگه‌یه‌ش ده‌كه‌ین كه له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستی داعشەوە شه‌هید كران و و بریندارەکانیش دڵنیا دەکەینەوە لە هاوسۆزیمان.
لە بڵاوکراوەکەدا کونسوڵخانەی فەڕەنسا دووپاتی دەکاتەوە کە جه‌نگی دژی داعش جه‌نگی هاوبه‌شمانه، ئه‌م هێرشه قێزه‌وه‌نه بۆ جارێكی تر ده‌ریده‌خات كه جه‌نگ دژی داعش كۆتایی نه‌هاتووه و ئێمه ڕژدین له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به‌و جه‌نگه به هاوشانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان و هاوبه‌شه‌كانمان له هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی.