سەرۆکی حکوومەتی هەریمی کوردستان سەردانی بنەماڵەی سێ برا شەهیدەکانی کرد و پرسە و سەرەخۆشی پێگەیاندن.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی سەردانی بنەماڵەی سەربەرزی ئەو سێ شەهیدە قارەمانەم کرد کە دوێنێ شەو لە هێرشی تیرۆریستانی داعش شەهید بوون و پرسە و سەرەخۆشی خۆم پێگەیاندن بەتایبەتی بە دایکی ئەو سێ شەهیدە کە جەنابی سەرۆک بارزانی بە شێرەژن ناوی برد.
هەروەها ڕایگەیاند: پرسە و هاوخەمی خۆم بە کەسوکاری سەربڵندی شەهیدە قارەمانەکانی پێشمەرگە گەیاند کە گیانی خۆیان لە پێناو پاراستنی خاک و خەڵکی کوردستان بەخشی. خوای مەزن، گیانیان بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامیش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
جێی باسە شه‌وی ڕابردوو چه‌كدارانی تیرۆرستی داعش هێرشیان كرده سه‌ر گوندی خدر جیجه له بناری چیای قه‌ره‌چووغ له میحوه‌ری مه‌خموور به‌هۆیه‌وه 13 كه‌س شه‌هیدبوون كه 3 له شه‌هیده‌كان هاووڵاتی خه‌ڵكی گوندی خدر جیجه و برای یه‌كترن، له‌گه‌ڵ شه‌هیدبوونی 10 پێشمه‌رگه، هه‌روه‌ها 5 برینداریش هه‌ن.