دانا له‌تیف شوانی ـ هەولێر
وێڕای گۆڕانی بنیادی خێزان و ڕۆڵەکانی، خێزان هێشتاكه به یه‌كێك له دامه‌زراوه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی كۆمه‌ڵگه دێته هه‌ژمار. خێزان گرنگترین دامه‌زراوه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه كه كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر په‌روه‌رده و پارێزگاریكردن له ئه‌ندامانی. ئاشكرایه هه‌نووكه خێزان بۆته سه‌ره‌كیترین كایه و مه‌یدانی توێژینه‌وه و قسه له‌سه‌ر كردن، زۆر كات گوێمان له‌وه ده‌بێ كه له داهاتوودا خێزان به‌ره‌و له نێو چوون ده‌چێ و ته‌نانه‌ت هه‌ندێ كه‌س پێیانوایه كه ئێستا خێزان له باری نه‌مان و لێكههڵوهشانهوهیه، به‌تایبه‌ت له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی لێكترازاودا. هه‌وڵی ئێمه‌ش لێره‌دا پتر دووانه له‌سه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی كه له نێوان كۆمه‌ڵگه و خێزاندا هه‌یه.
خێزان مێژووییه‌كی دوورودرێژیی هه‌یه، ده‌كرێ بڵێین به درێژایی مرۆڤایه‌تی، خێزان بوونی هه‌ر هه‌بووه، به‌ڵام به ئه‌رك و مافی جیاوازه‌وه. هه‌ر بۆیه تێگه‌یشتن و ناسینی خێزان له هه‌ر كۆمه‌ڵگه و پانتاییه‌ك جیاوازیی هه‌یه، چونكه هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك به‌جۆرێك بره‌و به ئه‌رك و مافه‌كانی تاكه‌كانی ناو خێزان ده‌دات. ئێمه له كۆمهڵناسییدا، پێمانوایه خێزان له دنیای مۆدێرن جیاوازه له‌گه‌ڵ خێزان له دنیای نه‌ریتی، چونكه ده‌سه‌ڵات و ئه‌ركه‌كانی ئه‌ندامه‌كانی خێزان به‌به‌رده‌وامی گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت. به‌دیهاتنی هه‌ر گۆڕانێك له خێزان و فۆرمه‌كانی، په‌یوه‌ندی ژن و مێرد و ئاست و ڕێژه‌ی منداڵ له یه‌ككاتدا هه‌م هه‌ڵگری ڕه‌هه‌ندێكی گرفت ئامێزه و هه‌م هه‌ڵگری ڕه‌هه‌ندێكی ڕزگاریبه‌خشه، به‌ڵام به بڕوای ئه‌نتۆنی گیدنز به شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌م گۆڕانانه دیارده‌گه‌لی ڕزگارییبهخشن؛ چونكه چه‌شنێك ئازادیین؛ ئازادی بۆ په‌یداكردن و كه‌شفكردنی خود، له جیاتی ئه‌وه‌ی كه هاوشێوه‌ی ڕابردوو، به هۆی ئه‌و ڕۆڵه‌ی كه ناچارین له كۆمه‌ڵگه بیگێرین، شوناسێكی پێش پێناسهكراومان هه‌یه. به بڕوای من، فاكته‌ری بنه‌ره‌تی له مانه‌وه‌ی ئه‌و فیكره‌ی كه پێیوایه پرۆسه‌ی منداڵبوون پرۆسه‌یه‌كی به‌رژه‌وه‌ندخوازه، زێتر بۆ ئه‌و وردهكولتووره نه‌ریتییانه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه توانای خۆزاڵكردن و خۆسه‌پاندنیان به‌سه‌ر فیكری خه‌ڵكه‌وه هه‌یه، بۆیه‌شه به‌به‌رده‌وامی له هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك گه‌ر بێت و وردهكولتووره نه‌ریتییه‌كان زاڵ‌بن، ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه له‌یه‌ككاتدا هه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی خێڵه‌كی و كشتوكاڵییه و هه‌م پرۆسه‌ی منداڵبوون وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی ئابووری ته‌ماشا و وێنا ده‌كرێ. پێموایه سه‌رهه‌ڵدانی ته‌واوی ئه‌و گۆڕانانه له بونیادی كۆمه‌ڵایه‌تی خێزاندا به هۆی زاڵێتی پرۆسه‌ی نوێگهرایتیبوونهوهیه، چونكه به سه‌رهه‌ڵدانی مۆدێرنیته، ئاكاریش گۆڕانی به‌سه‌ردا هات و فۆرمێكی جیاواز له‌وه‌ی پێشوتری به‌خۆوه بینی، واته گوزهركردنێكمان بینی له فۆرمی ئاكاری نه‌ریتی بۆ فۆرمی ئاكاری مۆدێرن.
له ئه‌ده‌بیاتی كۆمهڵناسییدا پێناسه‌ی هه‌مه‌چه‌شن بۆ چه‌مكی خێزان هه‌یه، هه‌ندێ له كۆمه‌ڵناسه‌كان پێیانوایه خێزان كۆمه‌ڵه كه‌سانێكن كه په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ یه‌كتر به‌هۆی په‌یوه‌ندیی خوێنییهوهیه و به خزمی یه‌كتر داده‌نرێن، به‌ڵام چه‌ند كۆمه‌ڵناسێكی تر تێگه‌یشتنێكی گشتگیریان بۆ چه‌مكی خێزان هه‌یه و پێیانوایه گرووپێكه كه له كۆمه‌ڵه كه‌سانێك پێكدێن هه‌م له ڕووی په‌یوه‌ندیی خوێنیی و هه‌م له ئاست قبوڵكردنی یه‌كتره‌وه له ڕێگه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌وه دروست ده‌بێت و په‌یوه‌ندییه‌كی دوولایه‌نه له نێوانیاندا هه‌یه و كولتورێكی هاوبه‌شییان هێناوه‌ته كایه‌وه و له پانتاییه‌كی دیاریكراو ده‌ژێن و په‌یوه‌ندیی كۆمه‌ڵایه‌تیی به‌رده‌وامیان هه‌یه، هه‌ر له‌به‌رئه‌مه ده‌كرێ بڵێین خێزان كۆمه‌ڵه كه‌سانێكن كه له ڕێگه‌ی خوێن و هاوسه‌رگیرییه‌وه په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌به‌ستن و به‌به‌رده‌وامی به‌یه‌كه‌وه ده‌ژێن یان په‌یوه‌ندییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیی به‌رده‌وامیان له نێواندا هه‌یه، به مانایه‌كی تر، ئه‌م گرووپه كۆمه‌ڵایه‌تییه هه‌م له ڕووی ئابوورییه‌وه هاوكاری یه‌كتر ده‌كه‌ن و هه‌م له ئاستی كولتووریش په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ یه‌ك هه‌یه. ده‌كرێ بڵێین خێزان پتر له سێ ئاستدا خۆی ده‌نوێنێت ئه‌وانیش: یه‌كه‌م: خێزان به‌گوێره‌ی هاوسه‌رگیری له نێوان دوو كه‌س؛ دووه‌م: په‌یوه‌ندیی ڕێژه‌یی یان په‌یمانی كۆمه‌ڵایه‌تیی نێوان ئه‌ندامه‌كان و؛ سێیه‌م: هه‌بوونی ئه‌ركه په‌روه‌رده‌یی و ئابوورییه‌كانی خێزان. خێزان وه‌ك سیسته‌مێكی كۆمه‌ڵایه‌تی، پێكدێ له كۆمه‌ڵه كه‌سێك كه له ڕێگه‌ی هاوسه‌رگیری، به‌رهه‌مهێنانی منداڵ و په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌وه پێكه‌وه ده‌ژێن. ئه‌م سیسته‌م و ده‌زگا كۆمه‌ڵایه‌تییه به درێژایی مێژوو، ڕۆڵێكی یه‌كجار گرنگ و به‌بایه‌خی گێڕاوه له گه‌شه‌سه‌ندن و پێشكه‌وتن و به‌كۆمه‌ڵایه‌تیبوونی مرۆڤدا، هه‌روه‌ها بۆته سه‌نته‌ر و پێشه‌نگی په‌روه‌رده‌كردنی تاكه‌كان و بێگومان خێزان له چاو سیسته‌مه‌كانی تری كۆمه‌ڵگه گرنگترین ده‌زگایه كه ده‌توانێ تاك له ڕووی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی و پێگه‌یشتن و خوێنده‌واری ئاماده بكات و دواجار ئه‌و زه‌مینه‌سازییه تاكێكی ته‌ندروست به‌رهه‌م دێنێت.
ده‌توانین بڵێین خێزان ئه‌و یه‌كه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌یه كه په‌یوه‌ندییه پێنچ لایه‌نه‌كه‌ی فیزیكی، كۆمه‌ڵایه‌تی، سۆزداری، مه‌عریفی و یاسایی یان مافی ئه‌ندامانی به‌یه‌كه‌وه ببه‌ستێته‌وه، بۆ نموونه هه‌موو تاكێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه له چوارچێوه‌ی خێزانه‌وه ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی بۆ بڕه‌خسێنرێت كه فێری خوێنده‌واری ببێت و له ناوه‌نده‌كانی خوێندندا درێژه به خوێندن بدات، جا ئه‌مه له هه‌ر چ هه‌لومه‌رجێكدا بێت، به‌تایبه‌ت له‌و كاته‌ی كه منداڵ ئاستی بیركردنه‌وه‌ی ناگاته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه به‌رژه‌وه‌ندی داهاتووی خۆی دیاری بكات، ده‌بێت خێزان ئه‌م ڕۆڵه بگێڕێت و درێژه‌دان به خوێندن وه‌ك مافێكی سه‌ره‌تایی و ئازادییه‌كی كه‌سیی ته‌ماشا بكات تا ئه‌و كاته‌ی كه له ڕووی یاسایی و جه‌سته‌یی و عه‌قڵییه‌وه ده‌گاته ئه‌و ئاسته‌ی تاكه‌كه خۆی بڕیار له ژیانی داهاتووی خۆی بدات.
نابێ ئه‌وه‌شمان له بیر بچێت كه خێزان جۆری زۆری هه‌یه، كۆمه‌ڵناسه‌كان پۆلینیان كردوو بۆ چه‌ند جۆرێك. جۆری یه‌كه‌م بریتییه له خێزانی ناوه‌كی كه كۆنترین و باوترین جۆری خێزانه كه به مانای هه‌بوونی په‌یوه‌ندیی خزمایه‌تیی و كۆمه‌ڵایه‌تیی له نێوان سێ نه‌وه له یه‌ك خێزاندا، به‌ڵام جۆری دووه‌م كه پێی ده‌وترێت خێزانی به‌ربڵاو یان فراوان بریتییه له په‌یوه‌ندییه‌كان مام و مامۆژن، ژن و مێرد و منداڵه هاوسهردارهكانیان. له خێزانی فراواندا، ئه‌ندامانی خێزانه‌كه ده‌توانن سوود له خه‌ڵكی هه‌مه‌چه‌شن وه‌ربگرن ئه‌وكاته‌ی پێویستیان به هاوكاری هه‌بێت.
مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر خێزان ئێستا گه‌لێ زۆر بووه، به‌تایبه‌ت كه ده‌سته‌به‌ركردنی پێداویستییه‌كانی خێزان ئه‌سته‌متر و ئاڵۆزتر بووه، بۆیه هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر خێزانی كوردی به ڕاده‌یه‌ك زۆر بووه، ده‌كرێ بڵێین كه له هێڵی سووردایه، ئه‌م هه‌ڕه‌شانه ڕۆژ له دوای ڕۆژ زیاتر و به‌رفراوانتریش ده‌بێت.
هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر خێزان فره و هه‌مه‌چه‌شنن بۆ نموونه ئیستا سۆشیال‌میدیا كاریگه‌ریی زۆری له ساردوسڕی په‌یوه‌ندی خێزانی و درووستكردنی كێشه خێزانییه‌كان هه‌یه، ئه‌مه‌ش له چه‌ند ڕووییه‌كه‌وه، له لایه‌ك به‌كارهێنانی سۆشیال میدیا بۆته هۆی زۆربوونی ڕێژه‌ی خیانه‌ت له نێوان هاوسه‌ره‌كان و ڕێژه‌كه‌ش هه‌روادێت به‌رزتر و زیاتر ده‌بێت، هه‌روه‌ها لێگتێنهگهیشتن و ڕێزنه‌گرتن له یه‌كتر، به‌تایبه‌ت له نێوان ئه‌و هاوسه‌رانه‌ی كه ته‌مه‌نیان كه‌مه، چونكه ئه‌زموونی ژیانیان هه‌یه و توانای به‌رگه‌گرتنی ناخۆشی و نه‌هامه‌تییه‌كانی ژیانیان نییه و هه‌ر زوو ڕووبه‌رووی شكست و تێكچوونی شیرازه‌ی خێزانیان ده‌بنه‌وه، به‌ڵام هه‌ندێ له توێژه‌ره‌كانی تر پێیانوایه، هۆكاره‌كانی تێكچوونی شیرازه‌ی خێزان، زیاتر په‌یوه‌ندیی به هۆكاره ده‌ره‌كییه‌كانه‌وه هه‌یه. هاتنی ئه‌و خه‌ڵكه له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان و ژیانیان له كوردستان كاریگه‌ری له گۆڕینی كولتووری كوردی كردووه، نه‌ك ئه‌وه، به‌ڵكو بۆته هۆی ئه‌وه‌ی تاكی كوردی لاساییانبكهنهوه، ئه‌مه‌ش بۆته هۆی دروستبوونی كێشه له نێو خێزانه‌كاندا، چونكه ئه‌و ڕه‌فتارانه بۆ تاكی كورد نامۆ و پێچه‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ به‌ها و پێوه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان. به‌كۆمه‌ڵایه‌تیبوون و ئاشنابوون به ڕێسا، ڕۆڵ و به‌ها كولتوورییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی له خێزاندا دروست ده‌بێت و منداڵ له مامه‌ڵه سه‌ره‌تاییه‌كانی خۆی له ڕێگه‌ی خێزانه‌وه ده‌بێته بونه‌وه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌م چه‌شنه، ئه‌م هۆكاره له دێرزه‌مانه‌وه وایكردووه خێزان به‌رده‌وام ببێته سه‌نته‌ری جێ سه‌ره‌نجی پسپۆران. هه‌روه‌ها خێزان به ناوه‌ندێكی سه‌ره‌كی داده‌نرێت له په‌روه‌رده‌كردنی كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی تاك و ده‌توانێ ده‌رفه‌تی زۆرتر و باشتر بۆ ئه‌ندامانی بڕه‌خسێنێت، كه دواجار له به‌رژه‌وه‌ندی خێزان و كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌كه‌وێته‌وه. له دیوێكی تردا، خێزان ناوه‌ندی دروستبوونی شوناس و ناسنامه‌ی تاكه و ده‌توانێت شوناسێكی كۆمه‌ڵایه‌تی تۆكمه‌ی بۆ دروست بكات، هه‌روه‌ها هه‌ستی شوناسێكی تۆكمه‌ش په‌یوه‌سته به دوو بنه‌ماوه ئه‌وانیش: هه‌ستی په‌یوه‌ستبوون و هه‌ستی په‌رشوبڵاوبوون، چونكه خێزان ئه‌و تاقیگه‌یه‌یه كه ئه‌م دوو به‌شه تیایدا به‌یه‌كه‌وه تێكه‌ڵاو ده‌بن و ده‌بنه كۆپی یه‌كتر. خێزان له قۆناغه به‌راییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی منداڵدا، ڕه‌فتار و هه‌ستی شوناسی ئه‌و داده‌ڕێژێت.
خێزان ته‌نها شوێنه كه ده‌توانین هیوای ئه‌وه‌ی لێ بخوازین ته‌ندروستترین په‌روه‌رده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی تیا بكرێت و تاك موماره‌سه‌ی ئازادییه‌كانی خۆی تیا بكات، به‌ڵام هه‌ركات خێزان ڕۆڵه‌كه‌ی پێچه‌وانه بۆوه و نه‌یتوانی ئه‌و ئه‌ركه به‌جێ بگه‌یه‌نێت یان به‌ربه‌ست بوو له‌به‌رده‌م موماره‌سه‌كردنی ئازادی و مافه‌كانی تاك و ئه‌ندامانی ئه‌وا كۆمه‌ڵێ گرفتی كۆمه‌ڵایه‌تی و دیارده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌رهه‌ڵ ئه‌ده‌ن كه دواجار زیانی یه‌كجار زۆری بۆ كۆمه‌ڵگه هه‌یه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا له بهشـێ له خێزانه كوردییه‌كاندا ده‌یبینین كه به‌ربه‌ستن له چوونه به‌ر خوێندنی ئه‌ندامانی خێزان، یان پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م له قوتابخانه و ناوه‌نده‌كانی خوێندن ده‌ریان ده‌هێنن و ناهێڵن ئه‌و ئازادییه كه‌سییه جێبه‌جێ بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه ڕوونه‌دات پێویسته هه‌ڵمه‌تێكی هوشیاری له‌لایه‌ن داموده‌زگا فه‌رمی و نافه‌رمییه‌كانه‌وه ئه‌مه ڕه‌چاو بكه‌ن و نه‌هێڵن ئه‌م دیارده‌یه گه‌شه بسێنێت، چونكه له نائاماده‌یی ئه‌وه‌دا گرفته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی كۆمه‌ڵگه و كایه‌ی گشتی به‌رفراوانتر ده‌بن و دواجار چاره‌سه‌ركردنیشیان زه‌حمه‌تر ده‌بێت هه‌م بۆ خێزان و هه‌میش بۆ ده‌زگا فه‌رمییه‌كان.
ئه‌وه‌ی گرنگه بیڵێین ئه‌وه‌یه كه بایه‌خی خێزان له‌و ڕوه‌وه‌یه كه دایك و باوك ده‌توانن كه‌سایه‌تییه‌كی تۆكمه به نه‌وه‌كانیان بده‌ن و منداڵ هه‌ر له‌و كاته‌ی كه په‌ی به شته‌كان ده‌بات كاریگه‌ر ده‌بێت به دایك و باوكیی و ئه‌بنه نموونه‌ی باڵا بۆی، به‌ڵام خێزانی كوردی زۆر به‌كه‌می ڕۆڵی ئه‌و په‌روه‌رده‌كردنه مه‌عریفیه‌ی ئه‌گێڕێت و ناتوانێ ڕێگه به تاكه‌كانی بدات كه پراكتیكی ئازادییه‌كانی خۆی بكات به تایبه‌ت هه‌ندی ئازادی كه‌سیی هه‌یه كه پاشه‌رۆژی تاكی پێوه به‌نده له چه‌شنه‌ی خوێندن، به‌ڵام دریژه‌دان به خوێندن له كوردستان به‌نده به‌و بیركدنهوهیهكی كه ئه‌و خێزانه‌ی كه تاكه‌كه‌ی تیا ده‌ژێت كه ئه‌مه‌ش دواجار پاشه‌رۆژی تاك به‌ره‌و ئاقارێكی نادیار ده‌بات كه به‌زه‌حمه‌ت ده‌توانێ چوارچێوه‌ی ژیانی خۆی بینا بكات، چونكه پێش چوونه خوێندن په‌روه‌رده‌ی تاك په‌یوه‌سته به‌و كه‌شه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی كه له ماڵ و خێزاندا هه‌یه هه‌ركات خێزان ئه‌و ئه‌ركه‌ی له ئه‌ستۆ نه‌گرت و بایه‌خیشی پێ نه‌دا ئه‌وا ئه‌وكات دیارده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی دێته ئاراوه، دواجار ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه بیڵێین ئه‌وه‌یه كه پێویسته خێزانی كوردی له‌و هه‌یمه‌نه‌یه‌ی كه هه‌یه‌تی دابماڵرێت و بایه‌خی پتر به داهاتووی منداڵ و ئه‌ندامانی خێزان بدرێت و ئازادی تاكه‌كه‌سیی ببێته شتێكی حه‌تمی و به‌شێ له‌و كولتووره نالێبورده‌یی و قۆرخكارییه له مێشك و زه‌ینی خۆیدا ڕه‌ش بكاته‌وه، و چیتر كه‌سێ داهاتووی خێزانێك دیاری نه‌كات. (ئه‌مرۆ له ووڵاته ڕۆژئاواییه‌كان، و به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو له ووڵاتانی دیكه‌ی جیهاندا، خێزان، له ساتی یه‌كه‌مدا، ئیدی یه‌كه‌یه‌كی ئابووری نییه؛ به‌ڵكو كۆمه‌ڵه‌یه‌كه له په‌یوه‌ندیه‌كان كه پتر به گوێره‌ی په‌یوه‌ندیه‌كان و به تایبه‌ت په‌یوه‌ندی عاتفی بیچمی گرتووه. خێزان له به‌شی زۆری مێژوو به‌م چه‌شنه بووه، خێزان پێش هه‌موو شتێك یه‌كه‌یه‌كی ئابووری بووه و په‌یوه‌ندیه‌كان له ژیانی خێزان زیاد له هه‌ر شتێك به هۆی ئابووری و هه‌ندێ كات به هۆی ستراتیژی سیاسی (به واتای گشتی سیاسه‌ت) بیچمی گرتووه. به‌ڵام شتێكی وه‌ها هه‌نوكه تاراده‌یه‌كی زۆر له نێو چووه. بڕیاردان بۆ منداڵبوون، له بنه‌ره‌تدا بریارێكی پۆزه‌تیڤی ئابووری بووه. واته، به تایبه‌ت له كۆمه‌ڵگه كشتوكاڵیه‌كاندا، هه‌بوونی منداڵ له ڕووی ئابووری به‌رژه‌وه‌ندی هه‌بووه؛ له‌به‌رئه‌وی كه بۆ ڕه‌ونه‌ق و سوودی یه‌كه‌ی ئابووری و كشتوكاڵی، هه‌بوونی یه‌ك یان چه‌ند منداڵێ به‌كه‌ڵك بووه.