حەمەسەعید حەسەن
لە بەرەی جەنگەوە
شـــیعر و شـــاعیر دووان نین، یەکێکن، شیعر شـــاعیرە لە شێوەی وشەدا، شیعر پێناســـەیەکی نەگۆڕی نییە، پێناســـەی شیعریش وەک شـــیعر خۆی هەمیشە لە گۆڕاندایە. ئاخۆ شـــیعر حەوجەی بە ســـیمبۆڵ و داستان و ئەفسانە هەیە؟ ئاخۆ شـــاعیر پێویســـتی بەوە هەیە، لەودیو دەمامکی ئۆلیس، ســـیزیف، پرۆمیتیۆس و یوســـفەوە خـــۆی بشـــارێتەوە؟هەندێک جار شـــاعیر خۆی لەودیو ماســـکی کەســـایەتییەکی دیرۆکییەوە خۆی حەشـــار دەدات، ڕەخنە لە کەموکوڕییەکانی
سەردەم دەگرێت و باس لە خەم و خولیا کانی خۆی دەکات.
گەلێـــک جار دەمامک ئەوەندە ڕوونە، ڕووی شـــاعیری لێوە دیارە. لە شـــیعری دەمامکدا، شـــاعیر لە پشتەوەیە، چیرۆکبێژ بەشـــداری لە ڕووداوەکاندا دەکات، کات ڕابـــردووە، جێناو کەســـی یەکەمی بگۆیە و ســـەرچاوە مێـــژووە، بەڵام لە شیعری ئاوێنەدا کە وەک شیعری دەمامک درێژ نییە، چڕە، شاعیر لە پێشەوەیە، چیرۆکبێـــژ گەواهیدەرە، کات ئێســـتایە، ســـەرچاوە ڕووداوی ڕۆژانەی تێکەڵ بە
ئەفسانەیە و جێناو کەسی سێیەمی بزرە.
تۆنی هاریســـۆن 1991 دوو شیعر سەبارەت بە شەڕی دووەمی کەنداو دەنووسێت و بۆ ڕۆژنامەی (گاردیان)ی دەنێرێت. سەرنووســـەری ڕۆژنامەکە شـــیعرەکان لە لاپـــەڕەی هەواڵدا بڵاو دەکاتەوە. خوێنەران هێندە بەگەرمی پێشـــوازی لەو دوو شـــیعرە دەکەن، سەرنووســـەری گاردیان نامەیەک بۆ تۆنی هاریسۆن دەنووسێت و تێیدا پێی دەڵێت: ئەگەر شـــەڕێکی گەورەی دیکـــە، لە جێیەکی تر ڕووی دا، وەک پەیامنێری یان ڕاســـتتر وەک شیعرنێری ڕۆژنامەکەمان بۆ شوێنی شەڕەکەت دەنێرین. کە 1995 شـــەڕ لە باڵکان کڵپەی سەندەوە، گاردیان بەڵێنەکەی بەجێ هێنا. تۆنی هاریســـۆن هێلەکی دژەگولـلـــە و خوودە و بلیتی فڕۆکەی لە گاردیان وەرگرت، لەڕێی زاگریب و ســـەراێڤۆوە گەیشتە شـــوێنی کارەکەی و لە دۆزەخی شەڕەکەوە شـــیعرێکی ناردەوە. گاردیان شـــیعرەکەی لە لاپەڕەی یەکەمیدا بڵاو
کردەوە.
ئەوە شـــیعر نییە کـــە برەوی نەماوە، ئەوە ئەو شـــتانەیە کە بەنـــاڕەوا بەناوی شـــیعرەوە بڵاو دەکرێنەوە. هێمن لە (نالەی جوودایی)دا کە باڵابڵندترین شیعری وییە، دەبێژێت: (ئەی بێخەمان، شـــەراب کـــە دەرمانی خەمە، لە ئێوە حەرامە. ئەوی دەردی ژیانی نەچێشـــتووە، با گۆشەی مەیخانە چۆڵ بکات و ئێخەمان بەر بدات.) ســـەد بریـــا ئەوانەی ئەهلی هونەرەکە نین، دەســـتیان لە یەخەی بووکی
شیعر بەر دەدا.
(من هیچ نانووســـم، منیش وەکوو کەسانی دیکە دەخوێنمەوە، جیاوازیی نێوانی من و خوێنەرێکی ئاسایی، ڕەنگە هەر ئەوە بێت کە من خوێنەرێکی پاسیڤ نیم. ئەوەی ئێوە بە بەرهەمی منی دەزانن، بریتییە لە کولاجکردنی بەرهەمی کەسانی دیکە. بەرهەمی من ڕەنگدانـــەوەی ئەوەیە، چی و چۆنم خوێندووەتەوە.) ئەوەی دەینووســـم، دوای بڵاوبوونەوە، منیش لە ئاســـتیدا دەبمە خوێنەرێکی ئاسایی و مافی ئەوەم نییە، خوێنەرێکی دیکە بەوە تۆمەتبار بکەم کە بەد لێی حاڵی بووە،
ئاخر ئەویش مافی خۆیەتی چۆنی دەخوێنێتەوە