ئامار و ڕاپۆرتەکانی پۆلیس و ئاسایش دەری دەخەن بڵاوبوونەوەی مادەی هۆشبەر لە عێراق و هەرێمی کوردستان لە پەرەسەندندان و سەرەڕای ئەوەی کە ژمارەیەکی زۆری قاچاخچی و بازرگانی مادەی هۆشبەر چ لە هەرێمی کوردستان و چ لە پارێزگاکانی عێراق گیراون و بەشێکیان حوکم دراون، بەڵام هێشتا ئەو دیاردەیە نەک کەمی نەکردووە بەڵکوو لە هەڵکشانە و دۆخەکە ئەوە دەخوازێت رێکار و سزا و ڕێوشوێنەکان توندتر بکرێن.
عێراق و هەرێمی کوردستان سنوورێکی زۆر بەرفراوانیان لەگەڵ وڵاتاندا هەیە و درێژترین سنووریش لەگەڵ ئێرانە کە سەرچاوەیەکی سەرەکییە لە بەقاچاخبردنی مادەی هۆشبەرە و ڕێگایەکی ترانزێتە کە ئەفغانستان بە وڵاتانی کەنداو و ئەوروپا گرێ دەدات. قاچاخچییان هەوڵ دەدەن عێراق و هەرێمی کوردستان بکەنە وێستگەیەکی تری بازرگانیی و ساخکردنەوەی مادەی هۆشبەر.
ڕۆژ نییە لە میدیاکانی عێراق یان هەرێمی کوردستان هەواڵی گرتنی قاچاخچییەک یان بڕێک مادەی هۆشبەر بڵاو نەکرێتەوە و بڵاوبوونەوەی ئەو زانیارییانەش ئەگەر لە لایەک سەرکەوتنێک بێ بۆ پۆلیس و هێزەکانی پێوەندیدار بە ڕووبەڕووبوونەوەی مادەی هۆشبەر لە هەمان کاتدا هێماشە بۆ بەردەوامبوونی دیاردەکە.
لە سەرەتای ئەم مانگە بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە هەرێمی کوردستان گرتنی ٩ گەورە بازرگانی مادەی هۆشبەری راگەیاند کە بڕی زیاتر لە ٤٥٢ کیلۆگرام حەبی کەپتاگۆن و ٥٠ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری ئەفیۆنیان پێ بووە. ئەوان لە سنووری پارێزگاکانی دهۆک و ئەنبار دەستگیرکرابوون و سەرچاوەی ماددە هۆشبەرەکانی ئەو تۆڕە مەترسیدارە نێودەوڵەتییەش لە وڵاتانی دراوسێ بووە بە ئاراستەی هەرێمی کوردستان و عێراق و لەوێشەوە بە ئاراستەی وڵاتانی کەنداو ڕۆیشتووە.
بەپێی ئامارێکی فەرمیی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای مانگی ئایاری ئەمساڵەوە تا ٩ی ئاب کە دەکاتە ١٠٠ ڕۆژ زیاتر لە ٧١٠ کەس بە تۆمەتی کڕین، فرۆشتن و بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستانەوە گیراون.
ئەمە دەری دەخات بە تێکڕا هەر لە ماوەی ڕابردووا هیچ ڕۆژێک نەبووە حەوت کەس دەستگیر نەکرێن، دەبێ چ ژمارەیەکی تر هەبن کە خۆیان شاردووەتەوە و درێژە بەو تاوانە دەدەن.
دۆخەکە لە عێراق زۆر خراپترە و بازرگانان و قاچاخچیانی هەر دوو بەش بە یەکەوە پەیوەندییان هەیە و بۆیەش هاوکاریی دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق دژی ئەم دیاردەیە دەتوانێت کاریگەری باشی هەبێت.
هەر لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا وەزارهتی ناوخۆی عێراق ئاشكرای كرد، له سهرهتای ئهمساڵهوه سهرووی ١٢٠٠٠ قاچاخچی و بازرگانی مادهی هۆشبهر گیراون و چهندین تۆن مادهی هۆشبهریش دهستیان بهسهردا گیراوه.
خالید مهحنا گوتهبێژی وهزارهتی ناوخۆی عێراق گوتبووی ژمارهیهك بازرگانیان گرتووه كه له ئاستی نێودهوڵهتیدا بازرگانییان كردووه، مافیای گهوره بوون و توانیویانه تهنانهت ئهو كۆگهیانهشیان بدۆزنهوه كه له پارێزگا جیاوازهكانی عێراق بۆ گواستنهوهی مادهی هۆشبهر بهكاریان هێنابوون.
جێی باسه ماددهی هۆشبهر له ساڵانی رابردوودا زۆر به خێرایی له عێراق پهرهی سهندووه و باس لهوه دهكرێ، ژمارهیهكی زۆر له گهنجانی عێراق ئالوودهی ئهو ماده مهترسیداره بوون و ژمارهكهش ڕۆژ به ڕۆژ بهرز دهبێتهوه. بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی مادەی ھۆشبەر، لە حەوت مانگی ڕابردوودا لە عێراق، دەست بەسەر ٥٠٠ کیلۆ تریاک، ٢ تۆن حەبی کیپتاگۆن، زیاتر لە ٣٠٠٠٠٠٠ حەبی کریستاڵدا گیراوە.
گرتنی ١٢٠٠٠ قاچاخچی، ئهویش تهنیا له ماوهی حهوت مانگدا دەیسەلمێنێت، ڕۆژانە ٥٧ قاچاخچی و بازرگانی مادەی هۆشبەر لە عێراق گیراون .
كرانهوهی سنوورهكانی ئێران بهتایبهتی له باشووری عێراق و ههبوونی كۆمهڵێك میلیشیا و گرووپی چهكداریی سەرەڕۆ کە لە بەشێکی دهروازهكان دهسهڵاتیان ههیه، هۆكاره لهوهی ئهو ماددهیه به لێشاو بهێنرێته ژوورهوه و بازرگانی پێوه بكرێت.
بە پێێ ماددەی ٢٦ـی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکانی کوردستان، ئەو کەسانەی بازرگانی بە مادددەی هۆشبەرەوە دەکەن بە توندی سزا دەدرێن کە سزای ١٥٠٠٠٠٠٠ تا ٩٠٠٠٠٠٠٠ پێبژاردنی مادی تێدایە و سزای بەندکردنیش تا هەتاهەتایی دەگرێتەوە.