نوێنەری تایبەتی ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر گەیشتە هەرێمی کوردستان.
کەمێک پێش ئێستا میخایل بەگدانۆڤ، نوێنەری تایبەت ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی رووسیا و جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا گەیشتە هەولێر و لەلایەن سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا.
لەو سەردانەی بەگدانۆڤ بۆ هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک بارزانی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن.
تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکانی نێوان بەگدانۆڤ و بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان، تاوتوێکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و مۆسکۆ. پەرەپێدان بە پێشخستنی پەیوەندییەکانی نێوان رووسیا و هەرێمی کوردستان و گفتوگۆکردنە لەبارەی پەیوەندییە ئابوورییەکان و کەرتی وزە و کار و پڕۆژەکانی کۆمپانیا گەورەکانی رووسنەفت و گازپڕۆمی رووسییە، کە لە هەرێمی کوردستان چالاکن و کاردەکەن.