زۆربەی دانیشتووانی جیهان بۆ ئەوەی لە ئیش و کار و ھەراوھۆسەی رۆژانەیان رزگاریان بێت و ئیسراحەتێک بە مێشکیان بدەن گەشت دەکەن.
شایەنی باسە باوترین رێگا بۆ ئیسراحەتی مێشک گەشتکردنە، مەبەست لە گەشتکردنیش جەو گۆرینە، جا گەشتەکە بۆ دەرەوەی ماڵ یان شارێکی تر یان وڵاتێکی تر یاخود ھەر ناوچەیەکی گەشتیاری بێت.
ئەڵبەت لە ھەموو جیهان گەشتوگوزار وەک سەرچاوەیەکی گرنگی داھاتی وڵات سەیر دەکرێت زۆر وڵاتیش ھەن کە کەرتی گەشتوگوزار بە سەرچاوەی سەرەکی داھاتی دادەندرێت. پەرەپێدان و ئاوەدانکردنەوەی شوێنە گەشتیاریەکان جگە لەوەی کە جوانی بە وڵات دەدات قازانجی دارایشی ھەیە، چەندین وڵاتیش ھەن کە زۆر پێشکەوتون و ژێرخانی ئابووریان بەرزە بەڵام ھەرگیز پشتیان لە کەرتی گەشتیری نەکردووە و بە قودسیە سەرەکیەکانی وڵات سەیری دەکەن.
ئامارهكانی رێكخراوی گهشتیاری جیهانی ئهوه رووندهكهنهوه شاری بانكۆكی پایتهختی تایلهند، گهورهترین شاری گهشتوگوزاره له ههموو جیهان و له یهك ساڵدا زیاتر له 21 ملیۆن و 500ههزار گهشتیار سهردانیان كردووه.
به گوێرهی ئامارهكان، داهاتی شاری بانكۆك له كهرتی گهشتیاری نزیكیی 15 ملیار دۆلار بووه، له یهك ساڵدا.
ئامارهكان ئهوه ئاشكرا دەكەن لهندهن دووهم شاری جیهانه بۆ پێشوازی له گهشتیاران و نزیكهی 20 ملیۆن گهشتیار چوونهته ئهو شاره و پاریسیش پلهی سێههمی گرتووه كه 18 ملیۆن گهشتیاری بۆ چووه.
له رۆژههڵاتی ناوهڕاستیش، شاری دووبهی پیشهنگه و نزیكهی 15 ملیۆن و 300 ههزار گهشتیار و ئیستهنبوڵیش 12 ملیۆن گهشتیار سهردانیان كردووه.
ئەڵبەتە لە کوردستانی خۆشەویست چەندان شوێنی گەشتیار و دڵرفێنمان ھەیە کە ساڵانە ھەزاران کەس لە دەرەقەی کوردستان سەردانی دەکات. کوردستان جگە لەوەی شوێنی گەشتیاری زۆری تێدا دروستکراوە، بەناوبانگیشە بە سروشتە جوانەکەی و شوێنە تەبیعیەکان و کەش و ھەوا جیاوازەکەی، وەرزەکانی زۆر بەروونی تێدا دەردەکەوێت، ناوچەی شاخاوی زۆرە و بۆتە مایەی سەرنجراکێشانی گەشتیاران.
گوتەبێژی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە پلانیاندایە کەرتی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان بکەنە یەکێک لە سەرچاوەکانی داھات و دەشڵێت، ” ئەمساڵ وشکەساڵی کاریگەریی زۆری ھەبوو و زیانی لە کەرتی گەشتوگوزار دا”.
ناوبراو گوتویەتیشی: “ئێستا لە ھەرێمی کوردستان زیاتر پشت بە کەرتی تایبەت دەبەسترێت بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار و ئەوەی لای حکوومەت گرنگە ئەوەیە کە پەرە بە ژێرخانی ئابووری بدات، هەر چەند ژێرخانی ئابووری بەرەوپێش بچێت، گەشتوگوزاریش زیاتر بەرەو پێشەوە دەچێت”.
دەشڵێت “لە ھەرێمی کوردستان شوێنی گەشتیاری و بنکەی گەشتیاریمان ھەیە، بنکەی گەشتیاری وەک ئۆتێل و مۆتێل و ڕێستۆرانت و کافی و شاری یاری کە مۆڵەت وەردەگرن و خزمەتگوزاری وەردەگرن و، شوێنی گەشتیاریی سروشتی وەکو شوێنی ئایینی و مێژوویی و سەرچاوەی سروشتی و شوێنی سروشتی بە ھەموویەوە زیاتر لە ٣ ھەزار و ١٠٠ بنکە و شوێنی گەشتیاریمان ھەیە”.
گوتیشی: ”لە ساڵی ٢٠١٣ دوو ملیۆن و٩٥٠ هەزار دینار تەرخان کرا و لە ٢٠١٤ کەمی کرد بۆ ملیۆنێک و٥٠٠ ھەزار و لە ٢٠١٥ نزیکەی ٧٠٠ ھەزار بوو و لە ٢٠١٦ بووە ملیۆنێک و٦٠٠ ھەزار و ٢٠١٧بووە دوو ملیۆن و ١٠٠ ھەزار و ٢٠١٨ بووە ٣ ملیۆن و ٥٠ ھەزار و ٢٠١٩ بووە ٣ ملیۆن و ٧٠٠ ھەزار و٢٠٢٠ بووە ٨٤٥ ھەزار بەھۆی ھاتنی کۆرۆناوە، بۆیە ئاماژەکان بۆ ئەوەن ئەگەر قەیرانەکان نەبووایەن ئێستا ژمارەکە بەردەوام لە زیادبوون دەبوو.”
گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستە ڕوو، لە ساڵی ٢٠٠٧ تاوەکوو ٢٠١٣ ژمارەی گەشتیاران و پێشوەچوونی کەرتی گەشتیاری بەردەوام لە زیادبووندا بوو و ساڵی ٢٠١٣ بە ساڵی زێرین ھەژمار کرا کە گەشەی ھێندە زۆر بوو.
ھەموو وڵاتانی دونیا ھەرچەند بەرە پێش بچن بەرداوام زیاتر گرنگی بە کەرتی گەشتیاری دەدەن، لە کوردستانیش پێویستە زیاتر کەرتی گەشتیاری پەرەی پێبدرێ و شوێنی زیاتر بکرێتەوە و ئاوەدان بکرێتەوە، چەندان شوێنی خۆش و سروشتی ھەیە بەڵام بەھۆی سەختی رێگاوبان و زەحمەت گەیشتن پێی، گەشتیاران ناتوانن سەردانی بکەن. جگە لەوەی کە کردنەوەی شوێنی گەشتیاری زیاتر داھاتی وڵات زیاد دەکات، ھەلی کاری زیاتریش دەرەخسێنێت. بێگومان راگرتنی پاک و خاوێنی سروشتیش ئەرکە لەسەر ھەمووان و دەبێت ھۆشیاری زیاتر بڵاو بکرێتەوە.