عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری باڵای شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆچوونی خۆی له باره‌ی ناكۆكیی و بارگرژییه‌كانی باكووری خۆرئاوای ئێران و ناوچه‌كانی هاوسنوور له‌گه‌ڵ ئازه‌ربیجان راگه‌یاند.
خامنه‌یی، رایگه‌یاند، ئێمه ده‌مانه‌وێت كێشه‌كان به بێ ده‌ستوه‌ردان و هاتنی هێزه بیانییه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
گوتیشی: ئێران راسته هێزی هه‌یه، به‌ڵام به عه‌قڵمه‌ندییه‌وه مامه‌ڵه ده‌كات و نایه‌وێت كێشه‌كانی ناوچه‌كه ئاڵۆزتر بن.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌وه‌ی چاڵ بۆ براكه‌ی هه‌ڵبكه‌نێت خۆی تێی ده‌كه‌وێت.
خامنه‌یی ئه‌وه‌شی گوت: با فریوی وێنای سوپای ئه‌مه‌ریكا نه‌خورێت، چونكه وێنه هۆلیۆدییه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا دوورن له راستییه‌وه.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا كۆماری ئیسلامی نمایشێكی سه‌ربازی له ناوچه سنوورییه‌كان ئازه‌ربیجان ده‌ستپێكردووه.
پێشتر گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، سه‌عید خه‌تیبزاده رایگه‌یاندبوو، ئێران به‌رگه‌ی بوونی ئیسرائیل له ناوچه‌كانی نزیك سنووری ناكات.
ئه‌م بارگرژییه دوای ئه‌وه دێت، ئیسرائیل و ئازه‌ربیجان رێككه‌وتنێكی سه‌ربازی نوێیان واژوو كردووه.
ئازه‌ربیجان، تاران به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات، كه به شێوه‌ی نایاسایی بارهه‌ڵگر ره‌وانه‌ی هه‌رێمی قه‌ره‌باغ ده‌كات.
ئیلهام عه‌لییڤ، سه‌رۆكی ئازه‌ربیجان رایگه‌یاندووه، له رێی مانگه ده‌ستكرده‌كانه‌وه وێنه‌مان ده‌ستكه‌وتووه، كه بارهه‌ڵگره ئێرانییه‌كان ره‌وانه‌ی قه‌ره‌باغ كراوون.
عه‌لییڤ، سه‌رسوڕمانی خۆی له باره‌ی مانۆڕه سه‌ربازییه‌كانی ئێران له ناوچه‌كانی نزیك سنووری وڵاته‌كه‌ی ده‌ربڕی و گوتی: ماوه‌یه‌كی زۆره شتی له‌و جۆره‌مان نه‌بینیوه.
سه‌رچاوه: RT، ئه‌نادۆڵ.