سه‌ركرده‌یه‌كی ره‌وتی سه‌در رایگه‌یاندووه، تائێستا رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در بڕیاری له به‌شداری یان بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراقی نه‌داوه.
سه‌ركرده‌یه‌كی ره‌وتی سه‌در كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت، به پێگه‌ی عه‌ره‌بی جه‌دیدی راگه‌یاندووه، تائێستا موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در بڕیاری به‌شداریكردنی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان نه‌داوه و پێیوایه ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام نادرێت و بۆ ساڵی داهاتوو دوا ده‌خرێت.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی ره‌وتی سه‌در ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئاماژه‌كان له حه‌نانه و نووسینگه‌ی سه‌دره‌وه ده‌گاته ده‌ستیان و ئه‌وه پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه، سه‌در نایه‌وێ حكومه‌ته خۆجێیه‌كان بۆ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌جێ بهێڵدرێن، به‌ڵام تائێستا هیچ بڕیارێكی كۆتایی له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه نه‌داوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیا عێراقییه‌كان، 270 حزب و لایه‌نی سیاسی ناوی خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق تۆماركردووه و 15 حزبی دیکەش ئامادەیی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکەدا نیشانداوە.
رۆژی 18ـی کانوونی یەکەمی 2023، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکای عێراق (بێجگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان) بە بەشداریی زیاتر لە 23 ملیۆن دەنگدەر بەڕێوەدەچێت. کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاندبوو، لە مانگی ته‌ممووز ده‌ست به تۆماركردنی هاوپه‌یمانێتی، حزب و كاندیده‌كان ده‌كه‌ن.