سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

وەزارەتی ناوخۆ دەرفەتی خوێندن بۆ ئەفسەر و فەرمانبەرانی رادەگەیەنێت

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە راگەیاندراوێکدا، دەرفەتی خوێندنی باڵا “ماستەر و دکتۆرا” بۆ ئەفسەر و فەرمانبەرانی رادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ هەینی (4ـی ئابی 2023)، لە میانەی راگەیاندراوێکدا، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەر ئەفسەر و فەرمانبەرێک نیازی خوێندنی باڵا “ماستەر و دکتۆرا” هەیە لە بوارەکانی، سیاسەتی گشتی، سیاسەتی پەرەپێدان، بەڕێوەبردنی گشتی و خاوەندارێتی فکری و سیاساتی گەشەپێدان، لە وڵاتی کۆریای باشور، دەتوانن داواکاری پیشکەش بکەن.

لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکرد، دەتوانن لە رێگەی ئەم لینکە داواکارییەکان ئامادەبکەن و فۆڕمەکە پڕبکەنەوە.