مەفرەزەکانی بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕ تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە هەڕەشەی لەژنێک کردبوو.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: دوای سكاڵای هاوڵاتیەك و لەسەر بڕیاری بەڕێز دادوەری لێكۆڵینەوە، مەفرەزەکانی بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕ تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە بەچەک هەڕەشەی لەژنێک کردبوو. هەروەها دەستیشگیرا بەسەر ئەو دەمانچەیەدا کە تۆمەتبار هەڕەشەکەی پێکردبوو.
لەئێستادا تۆمەتبار (س، ح، ح) لەدایکبووی ١٩٧٥ بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی مادەی ٤٣٠ لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.