چیرۆکی خێزانێکی گەڕاوە لە بیلاڕووسیا

بریا عەلی، یەکێک بوو لەوانەی کاتێكی زۆری لەیاری پەبجی سەرفکردووە، وای لێ هاتووە هەژمارەکەی لەویارییە ئەلکترۆنییە بە پارەیەکی زۆر بفرۆشێت، پاشان خۆی و خێزانەکەی بڕیار دەدەن کۆچ بکەن وەکو هەزاران عێراقی دیکە، ئەوان لە هەرێمی کوردستان چوونەتە بیلاڕووسیا بەو هیوایەی بگەنە وڵاتێکی ئەورووپی بەڵام نەیانتوانی و دەردەسەری زۆریان بینی، ئەو خێزانە پاش چوونیان بۆ بیلاڕووسیا نەیانتوانی بگەنە پۆڵەندا، خێزانەکەی عەلی کە لەو کچە و دایک و چەند برایەکی پێک هاتبوون پاش سێ هەفتە مانەوە بە ناچاری گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان .

بریا باسی ئەو رۆژانە دەکات لە سنوورەکان بوون و دەڵێ: “بیرم لەوە کردەوە پەنجەکانم بشکێنم پاشان بمبەنە نەخۆشخانە بۆ ئەوەی بمێنمەوە، بە براکەمم گوت، چاوم دەنوقێنم و تۆش پەنجەکانمن بشکێنە.”
براکەی بریا بە ناوی عەبدولڕەحمان لەگەڵ ئەوەدا نەبوو ترسیان هەبوو لە خێزانەکەیان داببڕێن، ئێستا ئەوان لەگەڵ زیاتر لە ٢ هەزار کۆچبەری دیکە گەڕاونەتەوە .
هاوشێوەی ئەو خێزانە خەڵکێکی زۆر لە هەرێمی کوردستان لەو ماوەیەدا کەوتنە داوی قاچاخچییەکان، ئێستا کورد یەکێکە لە گەورەترین کۆمەڵگەکانی ئەورووپا، دایکی ئەو خێزانە بەشێکی کەسوکاری لە ئەڵمانیا بوون ویستی بچێتە لایان، بەڵام رووبەڕووی رێکاری تووندی سنوور و هەڵخەڵەتاندن بووەوە لەلایەن قاچاغچییەکان، زۆر کورد لە وڵاتانی دیکە وەکو غەریبە دەژین، بەڵام بۆ ئەو خێزانە کە ئێستا گەڕاونەتەوە ئەورووپا بووەتە بەشێک لە رابردوو، هەرێمی کوردستان کە ٣٠ ساڵە وەکو هەرێم دامەزراوە پاش دەردەسەری و کۆمەڵکوژی زۆر، ئێستا ئەو خێزانە دوای گەڕانەوەیان دەبێت سەر لە نوێ ژیانێکی دیکە بۆ خۆیان و رۆڵەکانیان دابین بکەن، باوکی ئەو خێزانە پەشیمانە لەو بڕیارەی خێزانەکەی داویەتی و دەڵێ: “رۆڵەکانم پێم دەڵێن ژیانت وێران کردین، ئەو خێزانە لە شوقەیەکی کرێدان لە هەرێمی کوردستان، دۆخیان ١٠ هێندەی پێشتر دۆخیان باشترە کە لەسەر سنوور گیریان خواردبوو.
سەرپەرشتیاری خێزانەکە وێنەیەکی خۆیان لە ئیستەنبووڵ دەردێنێت لە مانگی ئەیلوولدا پێش ئەوەی بچنە بێلاڕووس، ئەوکات دڵخۆش بووم، بەڵام دواتر هەموو شت گۆڕا، وەکو خۆیان دەڵێن ویستمان بگەینە پۆڵەندا، پێشبینی ژیانێکی ئاراممان دەکرد لە ئەورووپا، بەڵام لە بیلاڕووس لەنێو سەرما و کەشێکی بەستوودا لە خراپترین دۆخدا بوون، تەنانەت وای لێ هاتووە منداڵە بچووکەکەی خێزانەکە لە مردن نزیک بووەوە و خەریک بووە لە سەرمان رەق ببێتەوە، پاش چەندین جار هەوڵدان نەیان توانی بگەنە ئەو شوێنەی مەبەستیانە، بەڵام شکستیان هێنا، تەنانەت بەڵێننامەشیان پێ پڕ کراوەتەوە کە نەگەڕێنەوە ئەو ناوچانە، ئێستا ئەو خێزانە خەریکی ئەوەن دەست بە ژیانێکی سادە بکەنەوە و سەر لە نوێ دەستپێ بکەنەوە، یەکێک لە منداڵەکان لە باوکیان پرسیوە’ئەگەر گەیشتنە ئەڵمانیا دەتوانن بچنە ئەمریکا، بێ ئاگا لەوەی قاچاغچییەکان هەرچی پارەی ئەو خێزانە هەیە بردوویانە .

ھەواڵی زیاتر