حەمەسەعید حەسەن
سکانداڵ
ئالان ســـوکاڵ کە مامۆســـتای زانکۆی نیویۆرکە، لێکۆڵینەوەیەکی ســـاختە بە مەبەستی گاڵتەجاڕی، بۆ گۆڤاری ناوداری سۆسیال تێکست دەنێرێت، نووسینەکە بەجۆرێک دادەڕێژێت کە لە بەرهەمی قەڵەمی پۆستمۆدێرنیســـتەکان بچێت و بەشـــێوەیەکی فریودەرانە، پڕی دەکات لە تۆپەڵەزاراوە و دەربڕینی سەخت و ئاڵۆز، لەوانەی لەنێوان پۆستمۆدێرنیستەکان و بونیادخوازەکاندا باون. ئەم فێڵە بەسەر گۆڤارەکەدا تێپەڕ دەبێت و نووسینەکە لە ژمارە
46/ 47ی ساڵی 1996دا، لە لاپەڕەکانی 217 تا 252دا بڵاو دەکرێتەوە.
دوای ئەم ســـکانداڵە، ئەو زانا ئەمریکایییە، ڕوونکردنەوەیەک ســـەبارەت بەو گەمەیە،
بـــۆ گۆڤاری فریوخواردوو دەنووســـێت. گۆڤاری ناوبراو ڕوونکردنەوەکـــە بڵاو ناکاتەوە و دەرگـــە بـــەڕووی گوتوبێژدا دەربارەی ئەو ســـکانداڵە کڵۆم دەدات. ئیدی ئالان ســـوکاڵ
ڕوونکردنەوەکەی لە ژمارە 6ی گۆڤاری (لینگاو فرانسا)دا بڵاو دەکاتەوە.
دوای ئـــەوە ڕۆژنامەکانی نیویـــۆرک تایمز، هیراڵد تریبیۆن، ئۆبزێرڤـــەر و لۆمۆند، لە لاپەڕەکانی یەکەمیاندا ســـەرنجی خوێنەرانیان بۆ ئەو ســـکانداڵە ڕۆشنبیرییە ڕادەکێشن. دواتر گەلێک نامەی پشتگیری لە مامۆستایانی زانکۆ و خوێنەرانەوە بەسەر ئەو رۆژنامانەدا بارین، لە هەموویان کاریگەرتر، نامەی خوێندکارێک بوو کە تێیدا گوتبووی: “پارەکانم ئەو پارانەی لە ساڵانی خوێندنمدا سەرفم کردن، بەفیڕۆ چوون، تەواو وەک ئەو پارانەی شا لە
چیرۆکەکەدا بۆ پۆشاکە وەهمییەکەی سەرفی کردن.”(*)
لە کۆتاییی ســـاڵانی شەســـتدا، دوو سێ جار (شـــیعر)م نارد بۆ هەفتەنامەی ڕاپەرین کە لە ســـلێمانی دەردەچوو، بەڵام هیچیانی بڵاو نەکردەوە. ئەو وەختە چونکە پێم وابوو، شـــیعری من هیچی لە شـــیعری مەدهۆش کەمتر نییە کە ڕاپەڕین زوو زوو شیعری بۆ بڵاو دەکردەوە، هاتم شـــیعرێکم بە ناوی ئەوەوە بۆ هەفتەنامەی ناوبراو نارد و یەکســـەر بڵاو بووەوە! بەشێکی گرنگ لە نووسەران و شاعیرانی مۆدیرنیست و پێشڕەوی ئەم سەردەمە، هەر وەک ئەوسای من دەکەن، وەلێ لەبری گۆڕینی ناوی خۆیان، پەنا بۆ تەمومژی ساختە
و زاراوەی نامۆ و دەربڕینی ئاڵۆز دەبەن.
دەق ئـــەوە نییە لـــە دووتوێی کتێب، گۆڤار یـــان ڕۆژنامەیەکدا بـــڵاو دەبێتەوە، دەق ئەوەیە لەگەڵ خوێنەردا دەکەوێتە گوتوبێژەوە. شـــیعر ئەوە نییە لە کۆشـــیعرێکدا هەیە، شیعر ئەوەیە وەک شیعری گۆران، لەســـەر پەڕەی دڵی خوێنەر نووسراوەتەوە. بەرهەمی هیـــچ کەس بەوەی چەند ناســـیاوێکی بە باڵایدا هەڵبڵێـــن، نابێتە دەقی باڵا. زۆربەی ئەو (هەڵســـەنگاندن)انەی بڵاو دەکرێنەوە، ڕەنگدانەوەی پێوەندیی دووقۆڵیی باشی نێوان دوو
کەسن، کە ئەمیان خۆی پێ ڕەخنەگر و ئەویان خۆی پێ داهێنەرە! *
(*) فوزي کریم، ثیاب الإمبراطور، الش�����عر ومرای�����ا الحداثة الخادعة، ص٥١ دار المدی
٢٠٠٠ دمشق