هێشتا له ئۆردگای(ره‌به‌ت – سه‌رده‌شت)بوین كاتێ له‌رێگای گۆڤاری(الأخاء)ی ، ئێران بیستمان كه رۆژنامه‌نووسی به‌نێوبانگی (مصر)محمد حسنین الهیكل له ئه‌یلوولی(1975)چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ بارزانی نه‌مر كردوه !
كاتێ له‌سه‌ره‌تای مانگی تشرینی یه‌كه‌می(1975) گه‌یشتینه شاری(ناصریه)له دوای ماوه‌یه‌كی كوورت چاوپێكه‌وتنێكی زۆر گرنگی میشیل عفلق ، تایبه‌ت له‌سه‌ر نسكۆی شۆڕشی كورد له گۆڤاری(افاق)م ، خوێنده‌وه كه(شفیق الكمالی و ناصیف عواد)له گه‌ڵی سازكردبوو
هه‌روه‌ها توانیم چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی الهیكل له‌گه‌ڵ بارزانی نه‌مر ئه‌گه‌ر هه‌له نه‌بم له رۆژنامه‌ی(النهار اللبنانی)به‌ده‌ستم بكه‌وێت ! سه‌ره‌ڕای ئه‌و بارودۆخه زێده دژواره‌ی ئه‌وكاتی كورد به‌ڵام خوێندنه‌وه‌م بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی هه‌ردوو چاوپێكه‌وتنه‌كاندا فهرامۆشیهكی خسته ناخم !
خه‌مڕه‌وێنی ئه‌و چوار ساڵه‌ی دوورخراوهیم به‌خوێندنه‌وه‌و گه‌ڕان به‌دوای كتێبی مێژووی كوردان ده‌ڕه‌وانده‌وه ! خوێندنه‌وه منی به(فیصل السعدون)ناساند كه ئه‌مینداری كتێبخانه‌ی گشتی ناصریه بوو ،
كاتێ له‌من دڵنیابوو ، رۆژێكیان ده‌ستی گرتم و به‌ره‌و ژێرزه‌مینی(السرداب) باڵاخانهكهی بردم ! له‌دووره‌وه بینیم چه‌ند گووشێكی ته‌ژی كتێب به‌بێ ناز فڕێدراون ! به‌سه‌رسوڕمانه‌وه گووتم : بۆ ئاوایه ؟!
گووتێ : ده‌بێ شوكرانهبژێربیت كه تا ئێستا ماون ! رۆژنیه لیستی كتێبی قهدهغهكراومان بۆ نه‌یه‌ت ! به‌ڵام ئێمه توانیومانه ئه‌و كتێبه دیاریانه كه رۆشنبیرانی كورد له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ كوردستان وه‌ك دیاری بۆ كتێبخانه‌ی گشتی دێنن براده‌رانی ئێمه‌یش له لیستی كتێبخانه تۆماریان ناكه‌ن بۆیه له سووتان ده‌رباز بوون !
كتێبه زێده به‌نرخه‌كانی ئه‌مین زكی ، فهمی جمعه جاف ، جمیل رۆژبه‌یانی ، كتێبی السجادی ، كتێبێك له‌سه‌ر الكاكائی ، دانه‌یه‌ك له‌سه‌ر الشبك ، سه‌ره‌تا كوردستانی ئه‌مین زه‌كی چاپه زۆر كۆنه‌كه كه نه‌خشه‌ی كوردستانی گه‌وره‌ی تێدابوو ! هه‌روه‌ها له‌كاتی خوێندنه‌وه‌مدا ئه‌و دوو دێره شیعره‌ی(احمد شوقی)تێدا نوسرابوو ! له‌سه‌فه‌ری مصرمدا به دیداری دكتۆر(محمود زاید) شادبووم به‌م شیعره زۆر سه‌رسام بوو بۆیه داوای كرد بیده‌مێ !
هه‌روه‌ها سه‌ردانی كتێبخانه‌كانی(الحكیم)م ، ده‌كرد له‌وێ ته‌نیا كتێبكم خوێنده‌وه كه له‌سه‌ر ژیانی پێغه‌مبه‌ره‌كان بوو ، له شوێنێكدا نووسرابوو ئه‌و پیاوه‌ی فه‌رمانیداوه حه‌زره‌تی ئیبراهیم بسووتێندرێ كورد بوه‌و نێوی( ههینون) بوه ! منیش له دڵی خۆمدا گووتم هه‌بێ نه‌بێت ئه‌و كورده بۆره‌یه (هه‌ینی) بوه ئه‌وانه به هه‌له نووسیویانه !
له‌وێ دوو كتێبی نایابی مێژوویم له‌سه‌ر عێراق خوێنده‌وه(أربعة قرون فی تأریخ العراق الحدیث – لۆنگرێك ، ترجمة جعفر الخیاط) كه تێیدا باس له ابراهیم پاشا المللی ده‌كات و ده‌ڵێ : ثانی أغنی رجل فی العالم بعد السلطان عبدالحمید الثانی – دووه‌م پیاوی ده‌وڵه‌مه‌ندی دونیا له دوای سوڵتان عبدالحمیدی دووه‌م ! )
بۆ خۆشم له‌دوای راپه‌ڕین لێكۆلینهوهیهكم له‌سه‌ر لاوكی( نهواخا برایم پاشا) كرد ، كه ڕه‌گی ئه‌و لاوكه له نێوان رسته‌كانی كتێبی لۆنگرێكم دۆزیه‌وه چونكه له‌سه‌رده‌می ئه‌و بابه‌ته‌دا ، لۆنگرێك میوانی برایم پاش المللی بوه ، بۆیه ناچاربوه باسی بكات و به‌نده‌یش له لێكۆلینهوهكهم (كاره‌ساتی دۆڵی نیشاوێ له‌نێوان فۆلكلۆر‌و مێژوودا) له ساڵی (1985)دا ، گوتوومه : له‌زۆر شوێندا فۆلكلۆر‌و مێژووتێكهڵ به‌یه‌ك ده‌بن ، كابانی چاكی ده‌وێ تاكو بتوانێ دانوئاوێریان بكات .
هه‌روه‌ها(تأریخ العراق المعاصر دكتۆر عبدالعزیز سلیمان النوار) مامۆستا له زانكۆی(عین الشمس)تێیدا باس له هێرشی وه‌هابیه‌كان بۆ سه‌ر عێراق ده‌كات كه(پیر رجب الزێباری العقراوی)ده‌گه‌ڵ هه‌ندێ له پسمامهكانی چوونه‌ته هاریكاری وه‌هابیه‌كان ! نووسه‌ر ده‌ڵێ : ئه‌گه‌ر كاره‌ساتی ئیمام حسین نه‌بوایه ئه‌و هێرشه‌ی وه‌هابیه‌كان ده‌نگ وسه‌دای زیاتری ده‌بوو !
previous post