سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

حکوومەتی هەرێم لەڕووی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانەوە گەیشتووەتە ئاستێکی باڵاتر

حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ئاستی سێیەمی بەرنامەی كابینەكەیدا بڕیاری دروستكردنی پەیوەندییەكی گەرموگوڕ و لەسەر بنەمای بەرژەوەندی لەگەڵ عێراق و وڵاتانی ناوچەكە و دونیادا بە مەبەستی چارەی كێشەكان و بووژاندنەوەی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەكانی هەرێمی كوردستان.

ئێستا لە هەرێمی كوردستان 29 كونسوڵگەری و 6 كونسوڵگەریی فەخری و 17 ئاژانس و 3 ئاژانسی كونسوڵگەریی وڵاتان هەن، كە لە ڕووی پەیوەندی و خزمەتگوزاری و ئابوورییەوە كار دەكەن و خودی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش خاوەن 14 نوێنەرایەتییە لە وڵاتانی وەك (ئەمریكا، بەریتانیا، ئەڵمانیا، فەرەنسا، سویسرا، بەلجیكا، ئوسترالیا، ئیسپانیا، ئیتالیا، ڕوسیا، سوید، نەمسا، پۆڵەندا، ئێران).
لە بواری پوەندییە نێودەوڵەتییەكاندا، ۆکوومەتی هەرێم هەوڵی دا ئەم پەیوەندییانە تەنیا لە چوارچێوەی گفتوگۆی ئاسایی نەمێننەوە بەڵكو پرسی دارایی و وەبەرهێنان و هەناردەكردنیشیان تێدا بگونجێنرێت بۆ بەهێزكردنی ژێرخانی ئابووری كوردستان.
هەر لە چوار ساڵی ڕابردوودا، خودی سەرۆكوەزیران (1،259) دیدار و پێشوازیی و پەیوەندی لەگەڵ سەركۆمار و سەرۆكوەزیر و جێگرانیان و وەزیر و بریكار و باڵیۆز و كونسوڵ و جەنەڕاڵ و نوێنەر و شاند هەبووە و ڕۆڵێكی گەورە و بەرژەوەندییەكی دیاریان بۆ هەرێمی كوردستان هەبووە.
هەر لە ڕێگەی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتیش زیاتر لە (1،500) دیدار و پەیوەندی و سەردان ئەنجام دراوە .