وهزارهتی شارهوانی و گهشت و گوزاری حكومهتی ههرێمی كوردستان رایگهیاند: ئاوەڕۆی شاری هەولێر دروست دەكرێت.
وهزارهت رایدهگهێنێت: ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، پێشوازی لە یۆنیدا سان، بەڕێوەبەری ڕێكخراوی جایكای ژاپۆنی لە عێراق و شاندێكی یاوەریی كرد. له بهشێكی دیكهی راگهیاندراوهكهی وهزارهتدا هاتووه”لە دیدارێكدا كە ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئامادەی بوو، پرۆژەی دروستكردنی ئاوەڕۆی هەولێر و پرسی بەفیڕۆدانی ئاوی خاوێن و پرۆژەی ئاوی خواردنەوە لە هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە و سازدانی چەندین سیمینار بە هەماهەنگی لەگەڵ جایكا گفتوگۆیان لەبارەوە كرا”.
ههروهها وهزارهتی شارهوانی رایگهیاندووه” لە دیدارەكەدا نوێترین پێشهاتەكانی پرۆژەی دروستكردنی ئاوەڕۆی شاری هەولێر و گرنگیی پرۆژەكە و دابینكردنی پێداویستیی جێبەجێكردنی تاووتوێ كران كە ئێستا ئەو پرۆژەیە لە قۆناغی تەندەریندایە”.
له بهشێكی دیكهی راگهیاندراوهكهدا ئاماژه بهوهشكراوه” باس لە كارەكانی دوو تیمی تایبەت بە پرۆژەی ئاو لە شاری هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە و سازدانی چەندین سیمینار كرا، لە داهاتووشدا تیمێكی تری جایكا بە مەبەستی چارەسەركردنی ئاوەڕۆی قورس سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات و لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئاوەڕۆی قورس لە شار و شارۆچكەكان تاووتوێ دەكەن”.
له كۆتاییدا راگهیاندراوه” له بەڕێوەبەری ئاژانسی جایكا لە عێراق پاڵپشتیی ڕێكخراوەكەی بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار سەبارەت بە پڕۆژەی خزمەتگوزارییەكانیان دووپات كردەوە و لە بەرانبەردا ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار وێڕای سوپاسكردنی ئاژانسی جایكا بۆ پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە هەرێمی كوردستان، پاڵشتیی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری بۆ تەواوی پرۆژەكانی جایكا لە هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە”.