چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

ده‌نگۆی وه‌رگرتنی پاره‌ له‌ سه‌یرانگه‌ و شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كان ره‌ت ده‌كرێته‌وه‌

ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه‌: هیچ بڕە پارەیەک لە گەشتیاران وەرناگیرێت لە بەرامبەر هاتنەژوورەوەیان بۆ سەیرانگه‌ و هاوینەهەوار و شوێنە گەشتیارییەکان.

بڵاویشی كرده‌وه‌: سەرجەم کۆمپانیا گەشتیارییەکان ئاگادار دەكه‌ینه‌وه‌ کە بە هیچ شێوەیەک نابێت پارە وەربگیرێت لەبەرامبەر چوونەژوورەوەی گەشتیاران بۆ سەیرانگه‌ و هاوینەهەوار و شوێنە گەشتیارییەکان، بە پێچەوانەوە لایەنی سەرپێچیکار رووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەبێتەوە.

ئه‌م ڕاگه‌یه‌نراوه‌ی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی وا بڵاوكرابووه‌وه‌ كه‌ هه‌ندێ له‌ كۆمپانیاكان له‌به‌رامبه‌ر چوونه‌‌ژووره‌وه‌ی گه‌شتیاران بۆ سه‌یرانگه‌ و شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پاره‌یان‌ وه‌رگرتووه‌