لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا شایستە داراییەکانی سێ مانگی مامۆستایانی وانەبێژ خەرج بکرێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: “ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگەکانی چوار و پێنج و شەشی ساڵی 2021، خەرج بکرێت”.
وەک روونکراوەتەوە، خەرجکردنی شایستە داراییەکان بەپێی بڕوانامە پۆلێن کراوە: بڕوانامهی بەكالۆریۆس و سهرووی بهكالۆریۆس، بڕی 550 هەزار دینار. بڕوانامهی دبلۆم بڕی 450 ههزار دینار.