سەر لەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 17/7/2023، لە كۆنگرەیەكی ڕژنامەوانیدا جەبار جەمال غەریب ڕاوێژكاری وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و حەسەن سامی بەڕێوەبەری كارگێڕی سەنتەری پێشانگا نێودەوڵەتییەكانی هەولێر ناوەڕۆكی دووەمین پێشانگای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ پەروەردە و فێركردن و قوتابی و گەورەترین كۆڕبەندی پەروەردەیی كوردستان بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن دەخەنەڕوو، كە پێشانگاكە لە ژێر چاودێری حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕۆژانی 25 تا 28ـی ئەم مانگە دەكرێتەوە لە هۆڵی سەنتەری پێشانگا نێودەوڵەتییەكانی هەولێر.