ئه‌مڕۆ مه‌راسیمی به‌خشینی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر دابه‌ش ده‌كرێت
“سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری فرانس فووتبۆڵ: ئه‌و یاریزانه‌ی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆری 2021ـی بردووه‌ته‌وه ئاگادارمان كردووه‌ته‌وه و به نهێنیش چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ كراوه و كه‌س نه‌یبینیوه، دڵنیام ئه‌مڕۆ هه‌وادارێكی زۆر له جیهان دڵخۆش ده‌بن به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه خه‌ڵاته‌كه ده‌باته‌وه”
دوای چاوەڕوانیەکی زۆر، براوەی خەڵاتی بالۆن دۆری 2021 لە نێوان 30 به‌ربژێر یەکلایی دەکرێتەوە، بەپێ پێشبینیەکان رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی هێرشبەری هەڵبژاردەی پۆڵەندا و یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا، هەروەها لیۆنێل مێسی یاریزانی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا و یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا، زۆرترین چانسیان هەیە بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتەکە.
ئەمڕۆ دووشه‌ممه کاتژمێر 05:00ـی ئێوارە لە شاری پاریسی فەرەنسا و لە نزیک تاوەری ئیفل، خەڵاتی بالۆن دۆری ساڵی 2021 پێشکەش بە یاریزانی براوە دەکرێت، كریستیانۆ رۆناڵدۆ له نێو لیستی به‌ربژێره‌كانه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی چانسی وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه‌ی زۆر لاوازه ئاماده نییه له مه‌راسیمه‌كه ئاماده بێت.
گۆڤاری فرانس فتبۆلی فەرەنسا، لەوەتەی ساڵی 1956 بەردەوام ساڵانە خەڵاتی بالۆن دۆر پێشکەشی باشترین یاریزان دەکات، دیاریکردنی براوەی خەڵاتەکە بە دەنگی 180 رۆژنامەنوسی وەرزشی لە سەرتاسەری جیهان یەکلایی دەکرێتەوە، بەڵام لە دوای ساڵی 2007ـەوە راهێنەر و کاپتنی هەڵبژاردەکانیش بەشداری دیاری کردنی براوەی خەڵاتەکە دەکەن.
ئەم خەڵاتە لە نێوان ساڵانی 2010 تاوەکو 2015 بەهاوبەشی لە نێوان فیفا و گۆڤاری فرانس فتبۆل پێشکەش بە باشترین یاریزان دەکرا، بەڵام لە ساڵی 2016ـەوە گۆڤارە فەرەنسیەکە بە تەنیا خەڵاتەکە پێشکەش دەکات.
بالۆن دۆر لە سەرەتاوە تاوەکو ساڵی 1995 تەنها بە یاریزانە ئەوروپیەکان دەدرا، بەڵام لەو ساڵەوە ئەم خەڵاتە بە یاریزانەکانی کیشوەرەکانی دیکەش کە یاری بۆ یانە ئەوروپییەکان دەکەن دەدرێت، یەکەم یاریزانیش کە لە دەرەوەی کیشوەری ئەوروپا خەڵاتەکەی بەدەستهێنابێت، جۆرج ڤیای کامیرۆنی بووە.
بۆ یەکەمجار ئستەنلی ماتیۆس یاریزانی پێشووی یانەی بلاکبۆلی ئینگلیزی یەکەم خەڵاتی بالۆن دۆری بەدەستهێناوە، دوایین یاریزانیش لیۆنێل مێسی کە خاوەنی خەڵاتەکەیە بەدەستیهێناوە، مەراسیمی خەڵاتی بالۆن دۆر ساڵی رابردوو بەهۆی لێکەوتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆ جاری یەکەم لە مێژوو بەڕێوەنەچوو.
كاردانه‌وه‌كان
تۆماس موله‌ر هێرشبه‌ری یانه‌ی بایرن میونشن پێیوایه ته‌نیا رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی شایسته‌ی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی تۆپی زێرینی ئه‌مساڵه، له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پاتریس ئێڤرا به‌رگریكاری فه‌ره‌نسی پێشووی یانه‌ی مانچیسته‌ر یونایتد له ئینستاگرام پیرۆزبایی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه‌ی له لیۆ نێل مێسی كرد.
رۆژنامه‌ی بیڵدی ئه‌ڵمانیا ئه‌نجامی راپرسییه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كراوه مێسی بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه ده‌نگی به نێیمار، لیڤاندۆڤسكی و مباپێ داوه.
باسكاڵ فێری سه‌رنووسه‌ری كۆڤاری فرانس فووتبۆڵی فه‌ره‌نسا له لێدوانێكدا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌و یاریزانه‌ی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆری بردووه‌ته‌وه ئاگادار كراوه‌ته‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ كراوه و هیچ كه‌سێك نه‌یبینیوه.
باسكاڵ فێری ده‌شڵێت: ئه‌و یاریزانه‌ی كه ده‌بێته خاوه‌نی خه‌ڵاته‌كه زۆر پرۆفیشناڵانه مامه‌ڵه‌ی كردووه و تا ئێستا ئه‌م نهێنییه‌ی لای كه‌س نه‌دركاندووه، دڵنیام كاتێك ئه‌و یاریزانه خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر ده‌باته‌وه، هه‌وادارێكی زۆر له سه‌رتاسه‌ری جیهان دڵخۆش ده‌بن.
ڕیۆ فێردیناند به‌رگریكاری پێشووی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد له لێدوانێكدا بۆ سكای سپۆرتسی ئینگلیزی جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه هێشتا پێیوایه كریستیانۆ رۆناڵدۆ باشترین یاریزانی جیهانه، ده‌شڵێت: نكۆڵی له ئاستی مێسی ناكه‌م، به‌ڵام لای من كریستیانۆ باشترینه.