سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

بە بەشداریی سەرۆک بارزانی، رێورەسمی رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا لە هەولێر بەڕێوەدەچێت

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی (14ـی تەمموزی 2023) کونسوڵخانەی گشتی فەرەنسا لە هەولێر، رێورەسمێکی تایبەتی بۆ بەرزراگرتنی رۆژی نیشتمانی فەرەنسا لە هەولێر سازکرد.

رێورەسمەکە بۆ ساڵی دووەم لەسەر یەک بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی لە شاری هەولێر بەرێوەچوو، کە تێیدا لە وتارەکاندا جەخت لە دۆستایەتی مێژوویی و پەیوەندی بەهێزی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسا کرایەوە.

ئەم رێورەسمەش دوا چالاکی  ئۆليڤيێ ديكۆتينى، كونسوڵى گشتيى فه‌ره‌نسا لە هەولێر بوو کە بەهۆی کۆتایی کارەکەی، پێش چەند رۆژێک سەردانی بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستانی کرد بە مەبەستی ماڵئاوایی کردن.