لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران 174 تەقەمەنی پاشماوەی جەنگی لە شوێنی پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون دۆزرانەوە.
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین/هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، تیمی لەناوبردنی تەقەمەنییەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین/ هەولێر، لەسەر فەرمانی عەلی عەبدورەحمان بەڕێوەبەری گشتی، لە گوندی ( دێلزیان) سەر بە قەزای ناوەندی سۆران (174) تەقەمەنی پاشماوەی جەنگی جۆراوجۆر لە شوێنی پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون دۆزرانەوە کە مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی رژێمی بەعسی لەناوچوو”.
ئەوەشخراوەتەڕوو: “تەقەمەنییەکان بە شێوەیەکی سەلامەت گواسترانەوە کۆگای سەرەکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی، بۆ ئەوەی لەکاتی گونجاودا لەناو ببردرێن”.