ره‌نگاڵه

ستار ئه‌حمه‌د/ كه‌ركوك

له‌ خاكا به‌رامه‌ی گڵی
له ‌ئاونگا تام و بۆی گوڵ
له‌چاوا نیگای ده‌رفه‌تی
له‌ جه‌سته‌یا ورده‌ ترپه‌ی
هه‌ناسه ‌و دڵ
له‌ عه‌شقا سۆزی ده‌مته‌نی
له‌ ئه‌مه‌كا، راستگۆیی كار
له‌ هه‌ڵوێستا ورده‌ شوێن پێی
له ‌به‌هارا نه‌رمه‌ سه‌مای
هه‌ڵپه‌ڕكێی دار
له‌ شه‌وا ئه‌ستێره‌ی گه‌شی
له‌ رۆژا خۆری سه‌ركه‌شی
له‌ ژینا ترووسكه‌ی هیوای
له‌ خۆزگه‌دا شنه‌ی هه‌وای
له‌ منا هه‌ر خودی خۆمی
له‌ ئه‌دگارا په‌ڕه‌ی نه‌مری و
چرۆی تازه‌ی سه‌ر گڵكۆمی.

ھەواڵی زیاتر